2025-11-15 1578 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، لەهەرێمی کوردستان باران بەردەوامدەبێت‌و ئەمشەو ئەگەری بارانی بەلێزمەو هەورە بروسکە هەیە.

عامر جابری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عێراق لەلكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەگوێرەی دواین پێشبینییەکان ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕوی لەپارێزگاکانی عێراق کردووە سبەینێ کۆتایی دێت‌و لەکوردستان باران تاوەکوو سبەینێ بەردەوامدەبێت".

عامر جابری دەشڵێت، "کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆ لەڕۆژئاوای عێراقەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی وڵات دەستپێدەکات، بەڵام ئەمشەو ئەگەری بارانی بەلێزمەو هەورە بروسکە لەهەندێک ناوچە‌و بەتایبەت لەهەرێمی کوردستان هەیە".

هاوکات کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، پێشبینیدەکرێت باران بەردەوامبێت‌و لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش بەفر ببارێت. 

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی