2025-12-01 206 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بۆ بینینی ئۆجەلان دەچنە توركیا

ناوەندی هەواڵ

ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی مانگی داهاتوو هەریەكە لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد،  بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری سەردانی توركیا بكەن و دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە ئەنجام بدەن، هەروەها توركیاش ئامادەكاری بۆ ئازادكردنی ئۆجەلان دەكات.

عەبدولڕەحیم سەماوی، سەرۆکی سەنتەری "تەمل" بۆ توێژینەوە لەکاتی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ كەناڵی "وڵات تیڤی" وتی، چاوەڕوان دەکرێت مانگی داهاتوو مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد سەردانی تورکیا بکەن.

بەپێی قسەی  ناوبراو سەردانەکە کۆبونەوەیەك لەگەڵ ئۆجەلان و واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ لەخۆدەگرێت، کە تەواوکەری رێککەوتنی پێشوی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا و بڕگەکانی دەبێت.


بە وتەی عەبدولڕەحیم سەماوی، یاسا نوێیەکانی توركیا مافە کولتوری و نەتەوەییەکانی گەلی کورد دەستەبەر دەکات، گرتنەبەری ئەو هەنگاوە بنەڕەتی و مێژوییانەش پێویستی بە کات و دان بەخۆگرتن هەیە، حکومەتی تورکیا بە خێرایی هەنگاو دەنێت بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی.

مەزڵوم عەبدی هەفتەی ڕابردو لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ توركیا كەناڵی پەیوەندی كراوەیان هەیە و دەیانەوێت ئەو پەیوەندییە بكەنە فەرمی، هاوکات، خواستیشیانە سەردانی ئیمڕاڵی بكەن بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەكەكە و ئەویش داوایەكی لەو شێوەیەی هەبوە.

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

  • یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى عێراق له‌باره‌ى بڕیارى به‌تیرۆریست ناساندنى حزبوڵڵاو حوسییه‌كان هاته‌ده‌نگ

  • سه‌ركرده‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى توركیا كرد

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

  • باخچه‌لى بۆ بارزانى: گورگه‌ بۆره‌كه‌م‌و هه‌تا ده‌مرم هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

  • ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

سەرەکی