ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2026 دەكات
2025-12-01 119 جار خوێنراوەتەوە

رۆژئاوای كوردستان:ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2026 دەكات

ناوەندی هەواڵ

ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2026 دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک، ئەمڕۆ ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کۆبونەوەیەکی فراوانی ئەنجامداوە بە ئامادەبونی هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و نوێنەرانی بەشی دارایی و فەرمانگەکانی کانتۆنەکان، لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دیموکراتی گەلان و هاوسەرۆکانی دەسەڵاتی دارایی گشتی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمی ئیدارەی خۆسەر بڵاوكراوەتەوە، د.ئەحمەد یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی دارایی گشتی، پوختەیەکی خشتەی بودجەی پێشنیازکراوی و تەرخانکردنی دارایی بۆ هەر کانتۆنێک خستەڕوو، وەک ئامادەکارییەک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەشنوسی بودجەی ساڵانەی ساڵی 2026.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبونەوەکەدا باس لە بودجەی وەبەرهێنان بۆ ساڵی داهاتوو کراوەو، بڕی 150 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان تەرخانکراوە، ئامادەبوان جەختیان لەسەر پێویستی پێشەنگیدان بە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری، تەندروستی، و پەروەردە لە قۆناغی داهاتوودا كردووە لەگەڵ بەهێزکردنی رۆڵی شارەوانییەکان لە جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان.

کۆبونەوەکە بە ڕێککەوتنێک بۆ دیاریکردنی وادەیەکی دواتر بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لەسەر ڕەشنوسی بودجە لەگەڵ ئەنجومەنی دیموکراتی گەلان کۆتایی هاتووە، بە ئامانجی پەسەندکردنی دوای پێداچونەوەیەکی ورد و هەمەلایەنە.

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

  • هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

  • وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراق له‌مساڵدا زیاتر له‌هه‌شت تۆن زێڕى كڕیوه‌

  • ئێران به ‌بڕەپارەیەکی زۆر داوای قه‌ره‌بوو له‌ئه‌مریكا ده‌كات

  • رۆژئاوای كوردستان:ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2026 دەكات

  • دانه‌غاز بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاركردن داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ى هه‌یه‌

سەرەکی