وێنە: ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی توركیا
2025-12-03 143 جار خوێنراوەتەوە

توركیا: ڕاگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی جێگای قبوڵ نییە

ناوەندی هەواڵ

بارەگای بارزانی تورکیای توڕەکردوە و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە داوای ڕوونکردنەوە لە بەرپرسانی ئەو حزبە دەکات بەرامبەر ئەو قسانەی بە دەوڵەت باخچەلی کراوە و دەڵێن قبوڵی ناکەین.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەیاننامەیەكی توندی لەكاردانەوەی ڕاگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی دەركرد دەڵێت: ئەو ڕاگەیەنراوەی لەلایەن نوسینگەی بارزانیەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپەی كردووەتە ئامانج، هەم لە ناوەڕۆک و هەم لە زمانەکەیدا جێگای قبوڵ نییە.

توركیا داوا لە سەرکردایەتی پارتی دەکات، لەبارەی ئەو ڕاگەیەنراوە كە بە ئیستفزاز و بوونی "تۆمەتی بێ بنەما" تێیدا ناوی بردوە، رونکردنەوەی بدات رێوشوێن بگرێتەبەر.

وەزارەتەکە داوای لە بەرپرسانی پارتی کردوە ڕوونکردوە دەستبەجێ ڕوونکردنەوەی خۆیان بدەن و ڕێکاریش لەوبارەیەوە بگرنەبەر.
 
ئەوەش دوای ئەوە دێت دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند، چوونە تورکیای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بە یاوەری چەکدار لەناو تورکیادا لە شکۆ و سەرەوەریی تورکیای داوە، لەبەرامبەریشدا بارەگای بارزانی وەڵامی باخچەلی دایەوە و وتیان وامانزانیوە بیروبۆچوونی باخچەلی گۆڕاوە، بەڵام دیارە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە لە پێستی مەڕدا.

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

  • یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى عێراق له‌باره‌ى بڕیارى به‌تیرۆریست ناساندنى حزبوڵڵاو حوسییه‌كان هاته‌ده‌نگ

  • سه‌ركرده‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى توركیا كرد

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

  • باخچه‌لى بۆ بارزانى: گورگه‌ بۆره‌كه‌م‌و هه‌تا ده‌مرم هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

  • ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

سەرەکی