2025-12-06 8774 جار خوێنراوەتەوە

سه‌ركرده‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى توركیا كرد

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی لەنێوان تورکیاو پەکەکە کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر کوردانی سووریا هەیەو ئەوانیش خوازیاری دەستپێکردنی گفتوگۆن لەگەڵ ئەنكەرە.

ئه‌مڕۆ شەممە، ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداریی لەکۆنفرانسێکی ئاشتی لەئیستانبوڵ کرد کە لەلایەن پارتی دەم (DEM)ەوە ڕێکخرابوو.

ئاماژەی بەوەکرد، چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)و ڕووکردنە خەباتی سیاسی‌و دیموکراسی، هیوای لەناوچەکەدا دروستکردووە.

ئیلهام ئەحمەد وتی، "دەستپێشخەریی ئاشتی لەتورکیا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە، ئێمە دەمانەوێت پرۆسەیەکی گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەستپێبکەین‌و سنوورەکانی نێوانمان بکرێنەوە".

سەبارەت بەڕۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە، ئیلهام ئەحمەد ستایشی هەنگاوەکانی تورکیای کرد بۆ ئاشتی، بەڵام جەختیکردەوە، ئازادکردنی ئۆجەلان پرۆسەکە خێراتر دەکات‌و ڕایگەیاند، باوەڕمان وایە، ئازادبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێگە دەدات ڕۆڵێکی گەورەتر بگێڕێت‌و پرۆسەی ئاشتی‌و چارەسەری خێراترو باشتر بەڕێوەبچێت".

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەو بەرپرسەی ڕۆژئاوای کوردستان ستایشی مامەڵەی ئەنكەرەی کرد لەگەڵ دۆخی نوێی سووریاو وتی، "حکوومەتی تورکیا گفتوگۆو پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا هەیەو کەناڵی کراوەشیان لەگەڵ ئێمە هەیە؛ هەست بەهەڵوێستێکی هەستیارو ورد دەکەین لەم بابەتەدا".

ئیلهام ئەحمەد لەکۆتاییدا جەختی لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوەو ڕایگەیاند، "ئێمە پشتیوانی لەدابەشبوونی سووریا یان هیچ وڵاتێکی دیکە ناکەین، چونکە دابەشبوون ڕێگە بۆ شەڕی نوێ خۆشدەکات، بۆیە ئێمە بانگەشەی ئاشتی‌و پێکەوەژیان دەکەین".

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

سەرەکی