2025-12-06 4525 جار خوێنراوەتەوە

تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

تومه‌ن جارێكی تر نزمترین نرخی به‌رامبه‌ر دۆلارو دراوه‌كانی تری دونیا تۆماركرد، ته‌نها له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا تومه‌ن به‌ڕێژه‌ی 5%ی تر بێبه‌ها بووه‌.

له‌ژێر كاریگه‌ریی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و زیاتر شپرزه‌بوونی ئابووریی ناوخۆی ئێران‌و قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كان، دراوی فه‌رمیی ئێران زیاتر ڕووی له‌دابه‌زین كردووه‌.

سێبه‌ری جه‌نگ، زۆربوونی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، بێمتمانه‌یی به‌ده‌سه‌ڵات، كورتهێنانی بودجه‌و نه‌بوونی متمانه‌ی بازاڕو كێشانه‌وه‌ی پاره‌ له‌بانكه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییان، نه‌بوونی دۆلاری پێویست لای بانكی ناوه‌ندی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بازاڕو زاڵبوونی حكوومه‌ت به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ داراییه‌كان، هۆكارگه‌لێكن له‌پشتنی دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانی.

ئێران له‌دۆخێكی ناله‌باری ئابووریدایه‌و ناتوانێ نرخی شتومه‌كه‌كان له‌بازاڕ كۆنترۆڵبكات، ڕۆژ به‌ڕۆژیش له‌به‌های دراوه‌كه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه‌.

سزاكانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكاو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، خه‌ریكه‌ كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌دیارده‌كه‌ون‌و باری بژێوی‌و ژیان له‌و وڵاته‌ قورستر ده‌كات.

به‌رزیی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ له‌هه‌ڵاوسان‌و واده‌كات ئه‌و تومه‌نه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستی خه‌ڵكدایه‌، توانای كڕینی جارانی نه‌مێنێت.

حكوومه‌تی ئێران به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه‌تی‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ئاڵۆزه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌تی‌و ئه‌و قه‌یرانه‌ گه‌ورانه‌ی نه‌یتوانیوه‌ كۆنترۆڵیان بكات، هیچ شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كیش نه‌یه‌ته‌ كایه‌وه‌، ئه‌وا تومه‌ن درێژه‌ به‌دابه‌زینی به‌هاكه‌ی ده‌دات.

  • ئه‌مساڵ عێراق چۆن گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت؟

  • له‌ ئێران ناكۆكى له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ دروستبووه‌ كه‌ هێشتا ئه‌مریكا نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌

  • نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى 13 ساڵدا

  • سیستمى ئه‌سیكۆدا چییه‌ و بۆچى هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنیدا هه‌یه‌؟

  • ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛ هه‌رێم دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى به‌غداد

  • هۆكار چییه‌؟؛ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ پاره‌كه‌ى به‌غداشه‌وه‌ نه‌یتوانى لیستى مووچه‌ ڕابگه‌یه‌نێت

  • ئایا هه‌رێم به‌ كردارى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غداد ناردووه‌؟

  • نه‌وت و غاز و كاره‌با؛ ئه‌و سێ پرسه‌ى له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ مووچه‌ گرنگتره‌

  • ره‌بیعه‌ به‌رامبه‌ر ئیبراهیم خه‌لیل؛ چه‌كی نوێى عێراق و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێم

سەرەکی