مەسرور بارزانی
2026-01-08 330 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانی: لەپێناو گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکەدا کورد بە ئامانج دەگیرێت

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی پەلاماری توندڕەوەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ڕایگەیاند بە ئامانجگرتنی کورد لە پێناو گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکەدا دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێڕ پرسیارەوە.

لە پەیامێکدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8-1-2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: شەڕ و تووندوتیژی، چارەسەری بنەڕەتی هیچ کێشەیەک ناکات، هیچ بیانوو و پاساوێک نابێت رێگە بە پاکتاوی رەگەزی بدات، ڕووداوەکانی حەلەب و بە ئامانجگرتنی کورد لە پێناو گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل، دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێڕ پرسیارەوە.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاندووە، “هیوادارین هەموو لایەک، دان بە خویاندا بگرن و ژیانی هاوڵاتییان بپارێزن و بۆ چارەسەریی کێشەکان، پەنا بو دیالۆگ و گفتوگۆ ببەن، هەروەها هیوادارین سیستەمی حوکمرانی ئێستای سوریا لە ئاستی بەرپرسیارەتیی دەسەڵاتێکی دیموکرات و گشتگیر بۆ هەموو خەڵکی سووریا بێت”.

لە رۆژی سێشەممەوە هێرشەکانی سوپای سووریا بە تانک و تۆپ بۆ سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەستیپێکردووە، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب (سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر)، هێرشەکان تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامن.

هاوکات سوپای عەرەبی سوریا هۆشداریداوە کە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت و هێرشی چڕ بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە دەستپێدەکات. 

  • ڕۆژنامەنوسانی  هەرێم  زەوی  وەردەگرن

  • وەزیری کار: لە کۆی نزیکەی  چوار هەزار منداڵی ئۆتیزم تەنیا 310 منداڵ هاوکاریی دارایی وەردەگرن

  • توێژینەوەیەکی ساڵی 1960" ڕۆژی هەینی 13ی نۆڤێمبەری 2026 کۆتایی جیهانە "

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

سەرەکی