جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل
2026-01-08 206 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل: لەسەر هێرش بۆ سەر گەڕەکەکوردنشینەکان لە حەلەب هاتە دەنگ

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل  دەڵێت: کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى قەرزاداری کوردن، چونکە ئەوان ئازایانە و سەرکەوتووانە شەڕیان دژى داعش کرد هاوکات، داواى لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، لە ئاست هێرشەکانی  حکومەتی کاتی سوریا بۆ سەر کوردانی حەلەب بێدەنگ نەبن.

جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، سەبارەت بە هێرشی گرووپە چەتەکانی سەربە حکومەتى کاتى سوریا بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب کە کوردنشینن، ڕاگەیاندراوێکى بڵاو کردەوەو تێیدا ئەوە هاتووە، هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر کورد لە شاری حەلەب کارەساتبار و مەترسیدارن، سەرکوتکردنی سیستەماتیک و کوشندەیە دژى پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا، دژە لەگەڵ ئەو بەڵێنانەی بۆ سووریایەکی نوێ درابوون.

دەشڵێت: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی و ڕۆژئاوا بە تایبەتی قەرزاری کوردن، کە بە ئازایەتی و سەرکەوتووییەوە دژی داعش شەڕیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەوەشی خستەڕوو، بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لەلایەن ڕژێمی سووریاوە.

لە رۆژی سێشەممەوە هێرشەکانی سوپای سوریا بە تانک و تۆپ بۆ سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەستیپێکردووە، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب (سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر)، هێرشەکان تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامن.

هاوکات سوپای عەرەبی سوریا هۆشداریداوە کە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت و هێرشی چڕ بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە دەستپێدەکات. 

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

  • ئاسایشى شێخ مه‌قسود: ڕاسته‌ قوربانیمان زۆربوو بەڵام كۆڵناده‌ین‌ و تەسلیم بونیش قبوڵنەکرا

  • ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

سەرەکی