2026-01-08 470 جار خوێنراوەتەوە

ئەدهەم بارزانی: داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەم هاوکاری هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن

ناوەندی هەواڵ


ئەدهەم بارزانی سیاسەت مەداری هەرێمی کوردستان دەڵێت "هەموو هێرش و پەلاماردانێک بۆسەر کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان و هێزە کوردییەکان ئیدانەو ڕسوا دەکەم"و
داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکەم بەهەموو توانای خۆیانەوە هاوکاری هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن.
 
دەشڵێت: حکومەتی ئێستای سوریا لە ماوەی یەک ساڵی دەسەڵاتەکانیدا ئەمە شەڕی سێیەمە دەیکات لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی “عەرەباکان” کە لە ڕابردوودا پەلاماری (درۆزەکان و عەلەوییەکان).

دەقی بانگەوازەکەی شێخ ئەدهەم بارزانی: 

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بانگەوازێک بۆ: 
ـ هەموو گەلی کوردستان
ـ سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان
ـ سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی عێراق 
ـ هەموو لایەنە ئازادی خوازەکانی جیهان


وەک ئاگادارن دۆخێکی هەستیارو ئاڵۆز لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرامبەر هاوڵاتیانی گەڕەکە کوردنشینەکان هاتۆتە پێشەوە، کە ئەم هەنگاوە سیاسی و سەربازییە نوێ و پڕ مەترسییە کارێکی چاوەڕوانکراو بوو لە حکومەتی ئێستای سوریا کە دەشێت لە ئایندەدا پێشهاتی تر رووبدەن، کە بۆ کورد بەگشتی و رۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی زۆر مەترسیداربن".

حکومەتی ئێستای سوریا لە ماوەی یەک ساڵی دەسەڵاتەکانیدا ئەمە شەڕی سێیەمە دەیکات لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی “عەرەباکان” کە لە ڕابردوودا پەلاماری (درۆزەکان و عەلەوییەکان)ـی داوەو وەک بینیمان چۆن کۆمەڵکوژی کردن و گوندو شارەکانیان سوتێنرا،  هەروەها بەبۆچوونی من ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە پەلاماری کوردەکان بدەن و دەیانەوێت لە سوریا تەنها خۆیان دەسەڵاتداربن، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بکەن نەتەوەکانی دیکە سەدان ساڵە لەسەر خاک و نیشتیمانی خۆیان دەژین".

بۆیە داوا لە تەواوی ئەو لایەنانە دەکەم، پێویستە بێ دەنگ نەبن بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە حکومەتی ئێستای سوریا دەستی داوەتێ و دەیکاتە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، وە گرنگیشە وەک ئەرکێکی هەمە لایەنایە لەگەڵ هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوایی کوردستان هاوکاربن لە هەموو ڕوویەکەوەو لێ نەگەڕێن بەهیچ شێوەیەک ئەو هێزانە بەرەو لاوازبوون بڕۆن".

بێگومان ئه‌م شه‌ڕه تەنها شه‌ڕی سه‌ربازیی نییه‌، به‌ڵكو شه‌ڕێکی‌ رۆحی و فیكری و سیاسی و كولتوورییشەو داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکەم بەهەموو توانای خۆیانەوە هاوکاری هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن تاکوو ئەو بیرە توندڕەوەی تیرۆرستان نزیکی سنورەکانی عێراق نەبێتەوەو جارێکی دیکە نەبێتە هۆی مەترسی بۆسەر هاوڵاتیانیان.”

لە کۆتایشدا، هەموو هێرش و پەلاماردانێک بۆسەر کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان و هێزە کوردییەکان ئیدانەو ڕسوا دەکەم".


ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی 
8-1-2026

 

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی