2026-01-10 93 جار خوێنراوەتەوە

پەیمان ڤیان: سەرهەڵدانەکان درێژکراوەی "ژن، ژیان، ئازادی"ن و ڕژێمی ئێران بەرەو ڕووخان دەچێت

ئیرادە میدیا

دەزگای میدیایی "ئیرادە" چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ئەنجامدا، کە تێیدا تیشک دەخاتە سەر دوایین گۆڕانکاریی و سەرهەڵدانە جەماوەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

پەیمان ڤیان لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ "ئیرادە میدیا" جەختی کردەوە کە هەر جوڵانەوەیەکی جەماوەری کە ئێستا لە ئارادایە، لە ڕاستیدا درێژکراوەی ئەو سەرهەڵدانە مێژووییەیە کە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" هێنایە کایەوە. ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم فەلسەفەیە وایکردووە ژنان لە هەموو کایەکاندا ببنە پێشەنگی گۆڕانکارییەکان. بە بڕوای هاوسەرۆکی مەجلیسی پژاک، یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی ئەم جوڵانەوەیە ئەوەیە کە ناڕەزایەتییەکان لە سنووری یەک شاردا نامێننەوە و بە خێرایی دەگوازرێنەوە بۆ شارەکانی تر، ئەمەش نیشانەی شکستی سیستماتیکی ڕژێمە.

پەیمان ڤیان دەڵێت: "ڕژێمی ئێران گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی و بناغەی ژیانی کۆمەڵگەی تێکداوە، بۆیە چیتر ناتوانێت بە سەرکوتکردن خۆی ڕابگرێت." ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" بوێری بە وڵاتانی تریش بەخشی بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئێران ببنەوە، چونکە نیشانیدا کە کۆمەڵگەی ناوخۆیی بە تەواوی دژی سیستمی ویلایەتی فەقیهە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا بۆ ئیرادە میدیا، پەیمان ڤیان ئاماژەی بە شەڕی دوازدە ڕۆژەی ئیسرائیل و هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کرد و ڕایگەیاند کە ئەم شەڕە وایکردووە ڕژێم زۆرینەی پایە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی لەدەست بدات. لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە ئەو شێوازە ڕادیکاڵەی ئێستای سەرهەڵدانەکان، دەرئەنجامی بێئومێدبوونی گەلە لە ڕژێمێک کە چیتر توانای مانەوە و بەڕێوەبردنی نەماوە.

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

  • ئاسایشى شێخ مه‌قسود: ڕاسته‌ قوربانیمان زۆربوو بەڵام كۆڵناده‌ین‌ و تەسلیم بونیش قبوڵنەکرا

  • ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

سەرەکی