2026-01-29 372 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی دادوەری: پێشێلکردنی وادە دەستوورییەکان عێراق دەخاتە مەترسییەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوا لە تەواوی هێزە سیاسییەکان دەکات پابەندی کاتە دەستوورییەکان بن بۆ یەکلاکردنیەوەی پۆستە باڵاکان و ڕێگری لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی بکەن.

راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی دادوەر فایق زەیدان، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی باڵای دادوەری جەختی لە گرنگیی پابەندبوون بەو کات و وادە دەستوورییانە کردەوە کە دیاریکراون بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دەستنیشانکردنی "سەرۆک کۆمار" و "سەرۆک وەزیران". ئەنجومەنەکە هۆشداریی داوە کە نابێت ئەم وادانە تێپەڕێندرێن یان پێشێل بکرێن.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای لە هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکانی وڵات کرد، ڕێز لەو وادانە بگرن لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و پرۆسەی دیموکراسی لە وڵاتدا و مانەوەی رێکارەکان لە چوارچێوەی دەستووری و یاساییدا و رێگریکردن لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆیی و بڕیاری سیاسیی عێراق.

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

  • شەرع و ڕەغدەی کچی سەدام چی کۆیان دەکاتەوە و بۆچی کاتژمێری سفر دادەنێن؟

  • مافی مرۆڤی ئێران: خۆپیشاندەرە بریندارەکان بە کۆمەڵ لەسێدارە دراون

  • ئەبوبەکر هەڵەدنی: پیرۆزبایی لە یەگرتوی ئیسلامی دەکەم

  • عەباس عێراقچی: ئامادەین دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بین لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان

سەرەکی