2026-02-11 186 جار خوێنراوەتەوە

حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

ناوەندی هەواڵ

پەرلەمانتارێکی عێراق بە توندی وەڵامی هاکان فیدان دەداتەوە و دەڵێت هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین و تۆ نازانیت مێژوو و جوگرافیا چییە.

حەبیب حەلاوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادقوون، وەڵامی لێدوانەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوە و جەختی کردەوە کە عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرییە و زمانی هەڕەشە  لە کەس قبوڵ ناکات.

پەرلەمانتارەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەو زمانە هەڕەشەئامێزەی بەرامبەر عێراق بەکاری هێناوە، جارێکی دیکە ئەو ئەقڵییەتە خۆبەزلزانە دەردەخات کە نە وانەی لە مێژوو و نە لە ڕاستییە جوگرافییەکان وەرگرتووە و نازانیت مێژوو و جوگرافیا چییە.

ئاماژەی بەوەکردوە، عێراق وانە لە کەس وەرناگرێت و بە ئەقڵییەتی سەرپەرشتیار بەڕێوە ناچێت بەڵکو خۆی خاوەنی خۆیەتی.

قسەکانی حەبیب حەلاوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادقوون لەپەرلەمانی عێراق دوای ئەوە دێت، کە هاکان فیدان وتی: لەدەوای کۆاتییهاتنی ئەرکەکانیان لە سوریا دەستیان بەتاڵ دەبێت بۆ عێراق و نۆرەی عێراقە.

 

  • بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

  • ناوی ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

سەرەکی