2026-02-27 135 جار خوێنراوەتەوە

رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

ئیرادە میدیا

دوای خولی سێیەمی دانوستانە ئەتۆمییە ناڕاستەوخۆكانی ئەمریكا و ئێران لە جنێف كە رۆژی پێنجشەممە بەشێوەیەكی چڕ بەڕێوەچوو، رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكاریەكانی ئەمریكا لە ئێران ئاشكرادەكات.

چاوەڕوان دەكرێت بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عوممان كە وڵاتەكەی ناوبژیوانی ئەمریكا و ئێران دەكات، ئەمڕۆ چاوی بە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا بكەوێت، هەموو هەوڵەكانی عوممان بۆ ئەوەیە شەڕ لە ناوچەكە دووربخاتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەر دوای تەواوبوونی خولی سێیەمی دانوستانەكان لە جنێف كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە ڤییەنا دەستپێبكاتەوە، عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: گفتوگۆكان لەگەڵ ئەمریكا بە چڕی بەڕێوەچوون.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی گفتوگۆكان بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە.

چەند جارێك دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی ئەوەی كردووە ئەگەر رێككەوتن لەگەڵ ئێران نەكەن بژاردەی تریان دەبێت، ئەمەش ترسی لای وڵاتان دروست كردووە كە جەنگێكی فراوان دەبێت.بەوپێیەی ئەمریكا هێزێكی زەبەلاحی لە ناوچەكە كۆكردووەتەوە.

با بزانین داواكاریەكانی ئەمریكا لە ئێران چی بووە، رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی، لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، دانوستانكارەكانی ئەمریكا لە جنێف فشاریان لە ئێران كردووە بۆ جێبەجێكردنی ئەم دواكارییانە
یەكەم هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بنكە ئەتۆمییەكانی فۆردۆ و نەتەنز و ئیسفەهان.

دووەم هەموو ئەو بڕە كۆگاكراوەی یۆرانیۆم كە هەن دەبێت كۆبكرێتەوە و رادەستی ئەمریكا بكرێن.

سێیەم كۆتوبەندی هەمیشەییە، بەشێوەیەك پیتاندن دەبێت بۆ هەمیشە بوەستێت.

لەبەرامبەردا لێخۆشبوونی سنوردار دەدرێت بە ئێران، دەكرێت كورە ئەتۆمیەكانی ئێران پیتاندن لە ئاستێكی زۆر نزمدا بۆ مەبەستی پزیشكی ئەنجامبدەن.

هەروەها سوككردنی مەرجداری سزاكان ئەوەش تەنها لە حاڵەتێكدا دەبێت كە ئێران بە تەواوی پابەند بێت، بەڵام بەرپرسێكی ئێرانی بە كەناڵی جەزیرەی راگەیاندووە، پێشنیازەكانی ئەمریكایان رەتكردووەتەوە كە داوای راگرتنی تەواوەتی پیتاندنی یۆرانیۆمیان كردووە، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی دامەزراوە ئەتۆمییەكان و گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو.

  • ژیانی ساڵح موسلیم؛ ئەو سەركردە كوردەی لە سەرەمەرگیشدا ژیانی كەسێكی دیكەی نەخستە مەترسییەوە

  • ​ بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟

  • ​ جەنگی ئێران سەری لە سەرۆك و بەرپرسانی ئەمریكا شێواندووە

  • عێراق بۆ قەرەبووی راگرتنی نەوت لە رێگەی هورمزەوە دەیەوێت لە هەرێمەوە نەوت هەناردە بكات

  • ​مەتەڵی دەسەڵات لە بەغداد؛ كێ یەكەمجار دەكشێتەوە مالیكی یان چوارچێوە؟

  • ئەگەر جەنگ بوەستێت كێ براوەیە و ئەگەرەكان چین؟

  • ئیسرائیل تاوتوێی كۆتایی هێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران بە بێ گۆڕینی رژێمەكەی دەكات

  • ئێران چۆن شانازی عەرەبەكانی كەنداوی كرد بە خەون

  • سی پی تی ئەمریکی: تا ئێستا (196) جار هێرشكراوەتەوە سەر هەرێم

سەرەکی