2026-04-07
220 جار خوێنراوەتەوە
چیرۆكی ئازادكردنی كچە رۆژنامەنوسە ئەمریكیەكە
چۆن ئازادكرا و لە عێراق خەریكی چی بووە؟
كەتائیبی حزبوڵای عیراقی، ئازادكردنی شیلی كیتلسۆن رۆژنامەنوسە ئەمریكیەكەی ڕاگەیاند، كە پێش هەفتەیەك لە بەغداد رفێنرا، مەرجی ئەوەشی بۆ دانراوە دەستبەجێ عیراق جێبهێڵێت.
بەرپرسێكی ئەمنیی كەتائیبی حزبوڵای عێراق بەناوی ئەبو موجاهید عەساف لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: وەك سوپاسێك بۆ هەڵوێستە نیشتمانیەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی حكومەت، جەخت دەكەینەوە پێویستە كیتلسۆن بە خێرایی عێراق جێبهێڵێت.
ئەو بەرپرسەی كەتائیب هەڕەشەی ئەوەشدەكات، ئەو هەنگاوە لە رۆژانی داهاتوودا دووبارە نابێتەوە، چونكە دۆخەكە جیاوازە لەكاتی سەرهەڵدانی جەنگدا.
هەفتەی رابردوو، لەبەغداد هەوڵەكانی ئەمریكا و عێراق بۆ رزگاركردنی شیلی كیتلسۆن دەستیان پێكرد، دوای ئەوەی لەناوەڕاستی بەغداد رفێنرا.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، هەوڵەكان لەلایەنی ئەمریكی و عێراقییەوە لە ئاستی باڵادا بوون، تا ئەو رۆژنامەنوسە ئازاد بكرێت، چونكە دۆسیەكە لەم دۆخەی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، وادەكات دۆخی عێراقیش زیاتر ئاڵۆز ببێت.
پێشتر دیلان جۆنسۆن، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، دەسەڵاتدارانی عیراق كەسێكیان دەستگیركردووە كە پەیوەندی بە كەتائیبی حزبوڵاوە هەیە و لە رفاندنی شیلی تێوەگلاوە.
ئەو رۆژنامەنوسە پێش ئەوەی لە عێراق بڕفێنرێت، لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە لە مەترسی ئەمنیی ئاگادار كراوەتەوە، دوای رفاندنیشی هەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا كراوە تا ئازادكردنی گرەنتی بكرێت.
چاودێران پێیان وایە ئاستی نیگەرانی و دوودڵی لەلای نێردە دیپلۆماسیەكانی رۆژئاوا، لەگەڵ ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق زیاتر بووە، بەتایبەت دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكا پێگەی گروپە چەكدارەكان بەهێزتربووە.
كیتلسۆن وەك رۆژنامەنوسێكی تایبەتمەند بە كاروباری عێراق و ناوچەكە خۆی ناساندووە، لەگەڵ چەندین دامەزراوەی نێودەوڵەتی كاریكردووە، راپۆرتەكانیشی سەرنجی خستووەتەسەر دۆسیەی گروپە چەكدارەكان و پەیوەندیەكانی ئەمریكا و عێراق و گۆڕانكارییە ناوچەییەكان، هەر ئەم دۆسیەیەش لەكۆتاییدا بووەهۆكاری رفاندنی لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە.
ناوی ئەو رۆژنامەنوسە لەگەڵ رووماڵی چالاكیی گروپە چەكدارەكان و پەیوەندیەكانی بەغداد و واشنتۆن زیاتربوو، بەتایبەت كە پێشتر و لە ساڵی 2014 روماڵی رووداوەكانی شەڕی داعش و ساڵانی دواتریش روماڵی رووداوەكانی سوریای كردووە.

-
ئەمریكا و ئێران هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە؛ ناكۆكیەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی جارێكی تر كاندیدی سەرۆكی حكومەت دوادەخات
|
-
ئاغازادەكان چۆن پارەی قاچاغی ئێران لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبەن؟
|
-
هەماهەنگی نزیك و نوێكردنەوەی ئامانجەكان؛ ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ شكستی ئاگربەست دەكەن
|
-
ئەلمۆنیتەر: مەزڵوم عەبدی پێشنیارێکی ئەحمەد شەرع-ی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە
|
-
هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: هێرشەکانی ئێران ئیرادەمان نالەرزێنێت
|
-
لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە؛ بۆ یەكەمجار توركمانێك بوو بە پارێزگاری كەركوك
|
-
غەزاڵ چۆن شەهید بوو و كێ بەرپرسیار بوو؟
|
-
ئەمریكا گەشبینە و ئێران خۆشحاڵە؛ دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا كاتەكەی نادیارە
|
-
ئەندامانی پێشمەرگە و خەڵكی ئێزدی تێدابووە؛ سێ گۆڕی بە كۆمەڵ لە موسڵ دۆزرانەوە
|
|
|
|