2026-05-05 192 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ دوو بژاردە دەخاتە بەردەم ئێران؛ رێككەوتن بە نیەتی باش یان دەستپێكردنەوەی جەنگ

ناوەندی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوو بژاردە دەخاتە بەردەمی ئێران، یان رێككەوتنێك بە نیەتی باش یاخود دەستپێكردنەوەی جەنگ.

ترەمپ بە تۆڕی فۆكس نیوزی وتووە، ئێران لەناودەچێت ئەگەر جارێكی تر لە گەرووی هورمز هێرش بكاتەوە سەر كەشتییە ئەمریكیەكان.

كۆكردنەوەی هێزی ئەمریكا بەردەوامە

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، كۆكردنەوەی هێزی ئەمریكا بەردەوامە، هۆشداریشیدا ئەگەر پێویست بكات سەرجەم چەكە پێشكەوتووەكان دژ بە ئێران بەكاردەهێنن.

لەكاتێكدا ئەو هەڕەشانەی كرد، سەرۆكی ئەمریكا لەلایەكی ترەوە باسی لەوە كرد، لە گفتوگۆكاندا ئێران نەرمی نواندووە.

لەبارەی ئەو هێرشەی ئێران لەكاتی چوونی كەشتیی ئەمریكی بۆ گەرووی هورمز كردوویەتی، ترەمپ وتی هەندێك تەقەیان كردووە بەڵام هیچ زیانی نەبووە،تەنها زیانی بە كەشتییەكی كۆریای باشور گەیاندووە.

وتەكانی ترەمپ لەكاتێكدایە، ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەنجومەنی شورای ئێران هۆشداری بە ئەمریكا داوە، هەر دەستێوەردانێكی ئەمریكا لە سیستمی دەریایی گەرووی هورمز وەك شكاندنی ئاگربەست لێكدەدرێتەوە.

دوێنێ ئەدمیراڵد براد كوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا "سێنتكۆم" تێكشكاندنی شەش بەلەم و بەرپەرچدانەوەی مووشەكی كروز و درۆنی ئێرانی لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا، هۆشداری دەداتە هێزەكانی ئێران كە دوور بكەونەوە لە سوپای ئەمریكا لە ناوچەكە، دووپاتیشی دەكاتەوە گەمارۆی سوپای ئەمریكا بۆسەر بەندەرەكانی ئێران بە سەركەوتوویی بەردەوامە.

پێشتریش سێنتكۆم ڕایگەیاندبوو، دوو كەشتی بازرگانیی كە ئاڵای ئەمریكایان پێوەبووە بە پارێزراوی گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران تێپەڕینی هەر كەشتیەكی بازرگانییان لە گەرووی هورمز ڕەتكردەوە، لە بەیاننامەیەكیشدا ڕایانگەیاندبوو لە ماوەی چەند سەعاتی ڕابردوودا هیچ گوێزەرەوەیەكی نەوت بە گەرووی هورمزدا تێنەپەڕیوە و وتەی بەرپرسانی ئەمریكا لەوبارەیەوە هیچ بنەمایەكی نییە.

پێشتریش بەرپرسانی سوپای پاسدارانی ئێران باسیان لەوەكردبوو، رێگەیان نەداوە هێزێكی تایبەتی سوپای ئەمریكا بچێتە گەرووی هورمز، سەرچاوە ناوخۆییەكانیش باسیان لەوەكردبوو، سوپای ئێران دوو مووشەكی ئاڕاستەی هێزێكی ئەمریكا كردووە كە لە كەشتییەكدا بوون و ناچار بە گەڕانەوەیان كردوون، بەڵام فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا ئەوە ڕەتدەكاتەوە.

گەمارۆی سەر بەندەرەكانی ئێران زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامە، رۆژی یەكشەممەش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پرۆژەی ئازادی ڕاگەیاند كە بە وتەی خۆی بۆ یارمەتیدانی كەشتییە گیرخواردووەكانە لە گەرووی هورمز تا بتوانن لە گەرووەكە دەرباز بن.

لە شوباتی ڕابردوەوە كە هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستیپێكرد و 39 رۆژی خایاند، ئێران گەرووی هورمزی بە ڕووی كەشتی وڵاتانی نەیاردا داخست، كە نزیكەی 20% ی كەشتیە نەوتهەڵگرەكانی جیهانی پێدا تێدەپەڕین، بەوەش نرخی نەوت و غاز لەسەر ئاستی جیهان بەرزبوەوە.

دوای 39 رۆژ جەنگ و پاشان دوو هەفتە ئاگربەست بەنێوەندگیری پاكستان كە دواتر درێژكرایەوە، ئەمریكا لە 13 ی نیسانەوە گەمارۆی خستووەتەسەر بەندەرەكانی ئێران و تائێستاش بەردەوامە.

  • پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟

  • یه‌كگرتوو داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌كات ناوبژیوانى پارتى و یه‌كێتى بكات

  • چین، ئێران و سعودیه‌ پێشه‌نگن؛ له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه‌

  • په‌رله‌مانى كوردستان؛ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ى دواى 34 ساڵ له‌برى زیاتر چالاككردنى په‌كخراوه‌

  • نه‌ بینیومانه‌ و نه‌ له‌ به‌رنامه‌شدایه‌؛ ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى بینینى ئۆجه‌لان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • ئەمریكا جارێكی تر نوێترین پێشنیازی ئێرانی ڕەتكردەوە؛ ترەمپ: هێرشەكەمان ڕاگرت

  • ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى یه‌كگرتوو له‌نێوان ده‌ستخۆشى پارتى و گومانى یه‌كێتیدا

  • ئێران په‌ته‌كه‌ له‌ ملى خۆى توندتر ده‌كات؛ دەستپێکردنەوەی جه‌نگ له‌به‌رده‌رگایه‌

  • بنكه‌ى نهێنى و دزه‌كردنى ئه‌منیی؛ له‌ناوخۆی عێراق چى ڕووده‌دات؟

سەرەکی