2026-05-05
180 جار خوێنراوەتەوە
هانتا؛ ئەو ڤایرۆسەی لەسەر كەشتییەكی گەشتیاری لە زەریای ئەتڵەسی بڵاوبوەوە چییە؟
ناوەندی هەواڵ
ڤایرۆسی هانتا كە بە ڤایرۆسی هەناسەدانیش ناسراوە، بووە هۆی مردنی سێ كەس لەسەر كەشتییەك، ئەمەش لەلایەن تەندروستیی جیهانییەوە ڕاگەیەندرا.
ڤایرۆسەكە چییە و چۆن بڵاوبووەتەوە؟
ئەو سێ كەسە گومان دەكرێت هەڵگری ڤایرۆسەكە بووبن، بەوتەی تەندروستی جیهانیی دوو هاوسەری هۆڵەندییان تێیدایە كە تەمەنیان 70 و 69 و ساڵە و شەش گومانلێكراوی تریش هەن كە لەسەر كەشتییەك بوون لە زەریای ئەتڵەسی و بەرەو ئەرجەنتین بەڕێكەوتوون.
بەوتەی ناوەندی ئەمریكا بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان و خۆپاراستن، ئەو حاڵەتانەی ڤایرۆسی هانتا دەگمەنن، زیاتر لە ناوچە گوندنشینەكان و دارستان و كێڵگەكان بڵاودەبنەوە، كە جرج و مشكیان زۆر تێدایە.
چۆن ڤایرۆسەكە بڵاودەبێتەوە؟
ڤایرۆسەكە زیاتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی لە هەوا و لە رێگەی میزی جرج و مشكەوە بڵاودەبنەوە، دەكرێت هەر جرج و مشكێكیش هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بێت.
پێشتر ئەو ڤایرۆسە لە ئەرجەنتین و چیلی و ئەمریكا بڵاوبووەتەوە و بە ناوی ڤایرۆسی ئەندێز ناسراوە.
حاڵەتەكانی ڤایرۆسی هانتا دەگمەنن، زیاتر لەو ناوچانە بڵاودەبنەوە كە كێڵگە و دارستانیان تێدایە، یاخود ئەو ناوچانەی مشك و جرجیان زۆرە، ڤایرۆسەكە لە میزی مشك و جرجەوە بڵاودەبێتەوە، یاخود لە رێگەی هەوای پیسبوو بە ڤایرۆسەكە ماندوویەتی و هەوكردن و ئازاری جومگەكان.
نیشانەكانی ڤایرۆسەكە چییە؟
تا و ئازاری قۆڵ و شانەكان و سەرئێشە، سكچوون و ئازاری گەدە بەشێكن لە نیشانەكان، دەكرێت لە 4 بۆ 10 رۆژدا تووشبوو تووشی هەناسە توندی و سكچوون ببێت.
رێژەی مردن بە ڤایرۆسەكە 40% ە، هەرچەندە ڤایرۆسەكە كۆنە، بەڵام تائێستا چارەسەرێكی دیاریكراوی نییە.
ساڵانە چەند توشبوو تۆمار دەكرێت؟
حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسەكە ساڵانە بە 150 هەزار كەس مەزەندە دەكرێت لەسەرتاسەری جیهان، كە زۆربەیان لە ئەوروپا و ئاسیان، زیاتر لە نیوەی ئەو رێژەیەش لە چینە.
بەپێی داتاكانی ئەمریكا لە ساڵی 1993 ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە تۆماركراوە، بەڵام لە ساڵی 2023 دا، 890 حاڵەتی ڤایرۆسەكە لە ئەمریكا تۆماركراوە.
-
پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟
|
-
یهكگرتوو داوا له بهریتانیا دهكات ناوبژیوانى پارتى و یهكێتى بكات
|
-
چین، ئێران و سعودیه پێشهنگن؛ لهسێدارهدان لهسهر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه
|
-
پهرلهمانى كوردستان؛ ئهو دامهزراوهیهى دواى 34 ساڵ لهبرى زیاتر چالاككردنى پهكخراوه
|
-
نه بینیومانه و نه له بهرنامهشدایه؛ ئیلهام ئهحمهد لهبارهى بینینى ئۆجهلان ڕوونكردنهوه دهدات
|
-
ئەمریكا جارێكی تر نوێترین پێشنیازی ئێرانی ڕەتكردەوە؛ ترەمپ: هێرشەكەمان ڕاگرت
|
-
دهستپێشخهرییهكهى یهكگرتوو لهنێوان دهستخۆشى پارتى و گومانى یهكێتیدا
|
-
ئێران پهتهكه له ملى خۆى توندتر دهكات؛ دەستپێکردنەوەی جهنگ لهبهردهرگایه
|
-
بنكهى نهێنى و دزهكردنى ئهمنیی؛ لهناوخۆی عێراق چى ڕوودهدات؟
|
|
|
|