2026-05-06
222 جار خوێنراوەتەوە
ئوستورالیا داعشەكانی وەردەگرێتەوە بەڵام دادگاییان دەكات
ناوەندی هەواڵ
پۆلیسی ئوستورالیا گەڕانەوەی ژمارەیەك لە كەسوكاری چەكدارانی داعشی لە سوریاوە بۆ وڵاتەكەی ڕاگەیاند، كە 13 كەسن و پەیوەندییان بە چەكدارانی داعشەوە هەبووە و لەگەڵ گەڕانەوەشدا بەشێكیان دەستگیر دەكرێن.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئوستورالیا، ئەو ئوستورالیانە پێكدێن لە چوار ژن و نۆ منداڵ، كە لە كەمپی رۆژی رۆژئاوای كوردستان دەستبەسەر بوون و بڕیارە سبەینێ بگەنە فڕۆكەخانەكانی سیدنی و میلبۆرن لەو وڵاتە.
ئوستوراڵیا هەڕەشە لەو كەسانە دەكات
تۆنی بێرك وەزیری كاروباری ناوخۆی ئوستوراڵیا هەڕەشە لەو كەسانە دەكات و دەڵێت، حكومەت هیچ هاوكارییەكیان ناكات، بەڵام دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئوستورالیا، ئەگەر تاوانیشیان ئەنجام دابێت پێویستە چاوەڕێی توندترین سزا بكەن.
پۆلیسی ئوستورالیا دەڵێت، بەڵگەیان لەسەر ئەو ئوستورالیانە كۆكردووەتەوە كە دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان و بەپێی یاسای وڵات دادگایی دەكرێن، ئەو كەسانە بەر لە هەموو شتێك تۆمەتبارن بە سەردانكردنی ناوچەیەكی قەدەغەكراو و بازرگانیكردن بە كۆیلە، بۆیە بەوتەی كریسی باریت كۆمسیاری پۆلیسی فیدراڵی ئوستورالیا ئەو كەسانە هەر لەگەڵ گەیشتنیان دەستگیر دەكرێن و تۆمەتیان ئاڕاستە دەكرێت.

كەسوكار و هاوسەر و منداڵانی داعش ژمارەیان بە هەزارانە
كەسوكار و هاوسەر و منداڵانی داعش ژمارەیان بە هەزارانە لە كەمپەكانی سوریا و رۆژئاوای كوردستان، هەندێكیان وڵاتانیان ئامادەنین وەریان بگرنەوە، بەشێكیشیان لەلایەن عێراق و وڵاتانەوە دەست بە وەرگرتنەوەیان كراوە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ ئەو كەمپانە بەشێكیان كەوتنە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریا و لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدا نەمان، بەوهۆیەشەوە بەشێك لە ئەندامانی داعش و كەسوكاریان لە زیندان هەڵاتن.
كەمپی رۆژ تائێستا 2200 كەسی تێدایە كە زۆربەیان ئەندام و كەسوكاری چەكدارانی داعشن، لە 50 وڵاتی جیاوازەوە، منداڵەكانیان بەشێوەیەك پەروەردە كراون كە هەریەكەیان توندڕەوێكن.هەرچەندە زۆرێك لەو كەسانەی لە كەمپی رۆژ و كەمپەكانی دیكەی رۆژئاوای كوردستان و سوریادان، راستەوخۆ لە تاوان تێوەنەگلاون، بەڵام بەشێوەیەك پەروەردەكراون كە هیچ وڵاتێك ئەو مەترسییە ناگرێتەخۆی.
شەمیمە بیگوم یەكێك بوو لەو ژنانەی لە ساڵی 2015 لەندەنی جێهێشت و لە توركیاوە روویكردە سوریا، لەوێش هاوسەرگیری لەگەڵا چەكدارێكی داعش كرد، بەڵام بەریتانیا وڵاتینامەكەی لێسەندەوە.
لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان چەندین كەمپی ئەندامان و كەسوكاری چەكدارانی داعش هەن، كە پێشتر بەشێكی زۆریان لەلایەن هەسەدەوە پارێزگارییان لێدەكرا، كەمپی هۆل یەكێك بوو لە گەورەترین كەمپەكان، پرسی ئەو كەمپانەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مشتومڕی دروستكردووە، بەوپێیەی ژن و منداڵیان تێدایە و زۆرێك لە وڵاتانی ئامادەنین وەریان بگرنەوە، بەوهۆیەوە لە دۆخێكی مرۆیی سەختدان و منداڵان لەسەر بیری توندڕەوی پەروەردە دەكرێن.

ئەو وڵاتانەی ئەندامەكانی داعشیان وەرگرتووەتەوە
بەوتەی بەرپرسانی ئەو كەمپانەن ساڵی رابردوو بەشێكی كەم لەو ئەندامانەی داعش و كەسوكاریان لەلایەن ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەڕەنسا وەرگیراونەتەوە، لە ساڵی 2022 ش سێ خێزانی ئوستورالی لەلایەن وڵاتەكەیانەوە وەرگیرانەوە، بەڵام ئەو هەوڵەی كۆتایی بۆ گێڕانەوەی 34 ئوستورالی دیكە بەهۆی ئەوەی هەوڵی تاكەكەسی بوون و لەلایەن حكومەتی ئوستورالیاوە نەبووە شكستیهێناوە.

-
پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟
|
-
یهكگرتوو داوا له بهریتانیا دهكات ناوبژیوانى پارتى و یهكێتى بكات
|
-
چین، ئێران و سعودیه پێشهنگن؛ لهسێدارهدان لهسهر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه
|
-
پهرلهمانى كوردستان؛ ئهو دامهزراوهیهى دواى 34 ساڵ لهبرى زیاتر چالاككردنى پهكخراوه
|
-
نه بینیومانه و نه له بهرنامهشدایه؛ ئیلهام ئهحمهد لهبارهى بینینى ئۆجهلان ڕوونكردنهوه دهدات
|
-
ئەمریكا جارێكی تر نوێترین پێشنیازی ئێرانی ڕەتكردەوە؛ ترەمپ: هێرشەكەمان ڕاگرت
|
-
دهستپێشخهرییهكهى یهكگرتوو لهنێوان دهستخۆشى پارتى و گومانى یهكێتیدا
|
-
ئێران پهتهكه له ملى خۆى توندتر دهكات؛ دەستپێکردنەوەی جهنگ لهبهردهرگایه
|
-
بنكهى نهێنى و دزهكردنى ئهمنیی؛ لهناوخۆی عێراق چى ڕوودهدات؟
|
|
|
|