2026-06-02
300 جار خوێنراوەتەوە
وردەكاری بڕیاری ڕاگرتنی كارەكان و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كۆڕەك تیلیكۆم لەلایەن عێراقەوە
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی رێككەوتنی لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم، هەروەها پەنابردن بۆ ڕێوشوێنی یاسایی و تەكنیكی بەپێی یاسا و ڕاگرتنی سەرجەم پرۆسەكانی ئەو كۆمپانیایە.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان ئاماژەی بەوەداوە، بڕیارەكە ڕاگرتنی سەرجەم پرۆسەكانی كۆمپانیا و ڕێوشوێنی یاسایی دژ بە سەروەت و سامانی كۆمپانیاكە دەگرێتەوە، ئەویش بەپێی چوارچێوەی یاسایی پاڵپشتیكراو، وە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی تایبەتمەند، لەپێناو پاراستنی مافی دەوڵەت و هاووڵاتیان و موڵكی گشتیی.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان ڕوونیكردووەتەوە، بڕیارەكە بە پشت بەستن بووە بە بڕگەكانی (12-13-15 و 16) ی ماددەی پێنجی پابەندییەكانی لایەنی دووەم و ئامڕازی پارەدان لە گرێبەستنی ڕێككەوتن، ئەویش دوای سەلماندنی ئەوەی كۆمپانیا پابەندییەكان و مەرجەكانی گرێبەستەكەی جێبەجێ نەكردووە، هەرچەندە كات و هەلی پێویستی پێدراوە بۆ یەكلاكردنەوەی دۆخە یاساییەكەی و جێبەجێكردنی پابەندییە داراییەكانی رێككەوتنەكەی.

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، سەرجەم ڕێكارە یاسایی و رێكخستنی و تەكنیكیەكانی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دەگرێتەبەر و چاودێری شوێنەواری بڕیارەكەشی دەكات، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی نیشتمانی و نێودەوڵەتی كە پەیوەندیدارن بەو پرسە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی مافی دەوڵەت و گێڕانەوەی موڵكی گشتیی و وەرگرتنەوەی قەرزەكان و جێبەجێكردنی پابەندییەكان بەسەر كۆمپانیاكەدا بەپێی یاسا دەرچووەكان.
دەستەكە رێوشوێنی پێویستیش دەگرێتەبەر بۆ وەرگرتنی سكاڵای بەشداربووانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم و لەڕووی یاساییەوە بەدواداچوونی بۆ دەكات، كۆمپانیاكەش سەرجەم بەرپرسیارێتی لێكەوتە یاسایی و داراییەكانی گرێبەستەكە لە ئەستۆ دەگرێت.
لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان، داوا لە لایەنە ڕەسمیی و ناڕەسمییەكان و هاووڵاتیان دەكات، بڕیارەكە لەبەرچاو بگرن و هیچ مامەڵە و گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم ئەنجام نەدەن، دووپاتیشی دەكاتەوە كۆمپانیاكە سەرجەم بەرپرسیارێتییە یاسایی و داراییەكانی پەیوەست بە جێبەجێنەكردنی گرێبەستی رێككەوتن و شوێنەوارەكەشی لە ئەستۆ دەگرێت.
كێشەی سەرەكیی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لە عیراق پەیوەستە بە قەرز و ململانێی دارایی لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق، كە بەهۆی پابەندنەبوون بە دانەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكان دروستبووە، قەرزەكەش بە زیاتر لە ملیارێك و 250 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
-
له قهندیل دۆخهكه چۆنه؟؛ سهركردهیهكى كهجهكه: تاكه ئامانجى توركیا بێچهككردنى تهڤگهرهكهمانه
|
-
ڕێككهوتنى تاران و واشنتۆن؛ بهند و ڕێساكانى قۆناغى نوێ
|
-
چی روودەدات؟؛ رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ئاڵنگارییەکان و هەڵوێستی ئیسرائیل
|
-
چیرۆکی شانەیەکی زاواکەی سەدام؛ بەعسییەکان لە خۆشاردنەوە بۆ خۆڕێکخستنەوە و تیرۆرکردن
|
-
خۆپیشاندان لە تاران و مەشهەد؛ ڕەخنە لە عێراقچی و قاڵیباف دەگیرێت
|
-
دۆخەکە چارەنوسسازە؛ چی بۆ کورد لە ناوچەکە بەڕێوەیە؟
|
-
خامنهیى دواى زیاتر له چوار مانگ به خاك دهسپێردرێت
|
-
قەرەیلان : وەرن با واژۆی حەرامکردنی شەڕی ناوخۆ و سیخوڕی کردن بەسەر یەکەوە بکەین
|
-
ئەنجومەنی وەزیران: داهاتی مانگانەی هەرێم بە ڕێژەی زیاتر لە 70٪ دابەزیوە
|
|
|
|