2026-07-06
378 جار خوێنراوەتەوە
ترسى تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵى؛ ناوچه‌ى سه‌وز چۆڵ ده‌كات
په‌رله‌مانتار و به‌رپرسان خانووه‌كانیان جێهێشتووه و ته‌نها پاسه‌وانه‌كانیان له‌وێن
ئه‌و خانووانه‌ى له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداد په‌رله‌مانتارانى تێدابوون زۆربه‌یان چۆڵ بوون، ئه‌مه‌ش لهوكاتهوهى هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌به‌یان له‌لایه‌ن عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقه‌وه ده‌ستیپێكردووه، هه‌رچه‌نده پشووى په‌رله‌مانتاران كۆتایى هاتووه و بڕیاردراوه دانیشتنه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌واوكردنى كابینه وزارییهكهى عه‌لى زه‌یدى بكه‌وێته دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ واشنتۆن كه له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كان ئێستا لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كانیش خۆیان ده‌بوێرن له‌وه‌ى كاندید بۆ پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان دیارى بكه‌ن، تا دۆسیه‌كه‌ى جومه‌یلى یه‌كلایى ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تى دژه گه‌نده‌ڵى له عێراق، خانووه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداد چۆڵ بوون و په‌رله‌مانتاران ته‌نها پاسه‌وان و خزمه‌تكاره‌كانیان جێهێشتووه، چونكه ده‌ترسن ئه‌وانیش پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیر بكرێن.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان پێكردووه، زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسان كه له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداد نیشته‌جێن ماڵه‌كانیان جێهێشتووه، ئه‌وان هه‌ر په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانى ئێستا نین به‌ڵكو ئه‌وانى پێشووش ترسیان لێنیشتووه، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا ناوچه‌ى سه‌وز وه‌ك چۆڵه‌وانى لێهاتووه.
به‌شێك له‌و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى وڵات و به‌تایبه‌تیش ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، به‌شێكیشیان چوون بۆ به‌جێهێنانى عومره، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پشووى یاسادانان كۆتایى دێت و ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندیان ده‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان، هه‌رچه‌نده پێشبینى ده‌كرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرێكیان گه‌شتیان كردووه ڕێژه‌ى یاسایى دانیشتنه‌كه په‌كى بكه‌وێت.
به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى ئه‌وانه‌ى له ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غداد ده‌مێننه‌وه 20 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕ ناكات، كه زۆربه‌یان خێزانى به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانى ئێستا و ڕابردوون، به‌شێكیشیان له ناوچه‌كانى كه‌ڕاده و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوورى ناوچه‌كه‌ن.

له‌و ژماره‌یه به دیاریكراوى زیاتر له سێ هه‌زار كه‌سیان به‌رپرس و په‌رله‌مانتارى ئێستا و پێشوون، به‌پێى ڕاپۆرته‌كانیش نزیكه‌ى نیوه‌ى په‌رله‌مانتارانى عێراق ترسیان هه‌یه ناویان له لیستى گه‌نده‌ڵیدا هه‌بێت و ده‌ستگیر بكرێن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌سه‌ر دانپێدانانى عه‌دنان جومه‌یلى بریكارى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌یان كه‌س ده‌ستگیركراون كه ژماره‌یه‌كیان په‌رله‌مانتارن، له‌وانه‌ش موسه‌نا سامه‌ڕایى كه سه‌رۆكى كوتله‌ى عه‌زمه و 17 په‌رله‌مانتارى هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش كێشه بۆ دانیشتنى په‌رله‌مان دروست ده‌كات.
په‌رله‌مانى عێراق له ناوه‌ڕاستى ئایارى ئه‌مساڵ متمانه‌ى به 14 وه‌زیرى كابینه‌كه‌ى عه‌لى زه‌یدی دا، له كۆى 23 وه‌زیر، ئێستاش كه هه‌ڵمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستیپێكردووه و ناكۆكى له‌سه‌ر 9 وه‌زاره‌ت هه‌یه، ئه‌سته‌مه بتوانرێت پێش سه‌ردانه‌كه‌ى زه‌یدى بۆ ئه‌مریكا ئه‌و پۆستانه پڕبكرێنه‌وه.
-
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت
|
-
له هه‌ر 23 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه
|
-
٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا
|
-
پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا
|
-
کوردستان بێ ناوچەی پارێزراوە؛ 21 جۆر زیندەوەر قڕ بوون و پڵنگ و ورچ لە لێواری لەناوچووندان
|
-
تڕەمپ هەڕەشەی خاپوورکردنی ئێران دەکات و خامنەیی کوڕیش بەڵێنی تۆڵە دەدات
|
-
یازدەی تەممووز و هێڵی سووری پەکەکە؛ بۆچی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چەقی بەستووە؟
|
-
ئێف 35 بۆ تورکیا؛ ترسی نەتەنیاهۆ و هەوڵی واشنتن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز
|
-
ڕ‌اپۆرتێكى ئه‌مریكى پشت په‌رده‌ى به ئامانجگرتنى خوێندنگاکەى میناب له ئێران ئاشكرا ده‌كات
|
|
|
|