2026-07-07
254 جار خوێنراوەتەوە
هاوپه‌یمانییه‌كى عێراقى – سوورى به هه‌وڵى ئه‌مریكا
له‌میانى سه‌ردانى زه‌یدى بۆ واشنتۆن ڕێككه‌وتنه‌كه ئیمزا ده‌كه‌ن
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاشكرایانكردووه، به‌غداد و دیمه‌شق ئاماده‌ن بۆ ئیمزاكردنى رێككه‌وتنێك بۆ په‌یوه‌ست بوونى ئابووری به پاڵپشتى و چاودێرى ئه‌مریكا.
ئیمزاكردنى ئه‌م ڕێككه‌وتنه له په‌راوێزى سه‌ردانى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌بێت بۆ واشنتۆن كه بڕیاره ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هاوپه‌یمانییه‌كى نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتى وڵاتانى عه‌ره‌بى كه به‌ره‌ى دژایه‌تى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه جێده‌هێڵن.

سه‌رچاوه‌یه‌كى سووری به شه‌رقولئه‌وسه‌تی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌سعه‌د شه‌یبانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه سه‌ردانى واشنتۆن ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له واشنتۆن له‌گه‌ڵ عه‌لى زه‌یدى و به‌رپرسانى عێراق كۆبوونه‌وه بكات.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سووریا و عێراق، چاودێرى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان دیمه‌شق و به‌غداد ده‌كات، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت دواتر ده‌وڵه‌تى تر‌ى عه‌ره‌بى په‌یوه‌ندى به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه بكات.
به‌وته‌ى ڕاوێژكارێكى پێشووى حكومه‌تى عێراق، تیمه‌كه‌ى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، ئاماده‌كارى بۆ ئیمزاكردنى رێككه‌وتنێكى ئابوورى هه‌رێمى ده‌كه‌ن، كه سووریاش ده‌گرێته‌وه.

سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌مریكا، وه‌كو وێستگه‌یه‌كى ڕاگوزه‌ر ده‌بینرێت بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ى عێراق له ڕیزى وڵاتانى هه‌رێمه‌كه، وه‌ك چۆن سه‌ردانى ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا بۆ ئه‌مریكا له تشرینى دووه‌مى 2025 بووه خاڵێكى گۆڕانكارى له سووریا و نزیكبوونه‌وه‌ى دیمه‌شق له به‌ره‌ى ڕۆژئاوا و واشنتۆن.
ئه‌و راپۆرته‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى دیمه‌شقى پایته‌ختى سووریاى كرد و له مزگه‌وتى ئه‌مه‌وى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا كۆبوه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانى سه‌رۆكێكى فه‌ڕه‌نسا بوو دواى 17 ساڵ بۆ ئه‌و وڵاته.

نازانرێت ئه‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كه پێده‌چێت چاوى به مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده‌ش كه‌وتبێت، په‌یوه‌ندى به رێككه‌وتنه‌كه‌ى عێراق و سووریاوه هه‌یه یان نا، به‌ڵام كۆشكى ئیلیزێ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه "سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ سووریا پێدانى په‌ڕه‌ى سپى نییه به ده‌سه‌ڵاتدارانى نوێى سووریا".
به‌وته‌ى كۆشكى ئیلیزێ، ئه‌وه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن له دیمه‌شق ته‌ئكیدى لێكردووه‌ته‌وه "پابه‌ندبوونى درێژمه‌ودایه به‌رامبه‌ر سووریایه‌كى ئازاد و فره‌ییى، كه ڕێز له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بگرێت، كه ببێته هاوبه‌شى یه‌كێتى ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تیش فه‌ڕه‌نسا".
-
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت
|
-
له هه‌ر 23 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه
|
-
٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا
|
-
پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا
|
-
کوردستان بێ ناوچەی پارێزراوە؛ 21 جۆر زیندەوەر قڕ بوون و پڵنگ و ورچ لە لێواری لەناوچووندان
|
-
تڕەمپ هەڕەشەی خاپوورکردنی ئێران دەکات و خامنەیی کوڕیش بەڵێنی تۆڵە دەدات
|
-
یازدەی تەممووز و هێڵی سووری پەکەکە؛ بۆچی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چەقی بەستووە؟
|
-
ئێف 35 بۆ تورکیا؛ ترسی نەتەنیاهۆ و هەوڵی واشنتن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز
|
-
ڕ‌اپۆرتێكى ئه‌مریكى پشت په‌رده‌ى به ئامانجگرتنى خوێندنگاکەى میناب له ئێران ئاشكرا ده‌كات
|
|
|
|