2026-08-04
188 جار خوێنراوەتەوە
ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز لە نێوان لێدوانەکانی ئێران و ترەمپدا؛ دانوستانی ئاشکرا و هەڕەشەی سەربازی
کێشمەکێشی دیپلۆماسی لەسەر هاتوچۆی دەریاوانی؛ تاران مەرجی هەڵگرتنی گەمارۆکان دادەنێت و واشنتن باس لە دوا دەرفەت دەکات
لە میانەی ئاڵۆزبوونی دۆخی جیۆپۆلیتیکیی ناوچەکەدا، ئیسماعیل بەقائی وتهبێژى وهزارهتی دهرهوهی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە داخرانی گەرووی هورمز تا کۆتاییهاتنی گەمارۆ و دەستدرێژییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت و گفتوگۆکانیان تەنها لەگەڵ عوماندا بەرێوەدەچێت، لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باسی لە ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ تاران کرد بە ناوبژیوانیی وڵاتانی کەنداو و ئەوەشی بە دوایین دەرفەت بۆ ئێران ناوزەند کرد تا دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ببێت.
ئیسماعیل بەقائی، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی هەفتانەی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر هەستیاریی دۆخی ناوچەکە و ڕایگەیاند کە تا ئەو کاتەی گەمارۆی دەریایی و دەستدرێژییەکانی ئەمریکا دژی ئێران و بەرژەوەندییەکانی بەردەوام بێت، داخرانی گەرووی هورمزیش بەردەوام دەبێت. بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونیشیکردەوە کە هیچ گفتوگۆیەک بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتندا نییە و دانوستانەکان تەنها لە نێوان ئێران و عوماندا بەڕێوەدەچن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و دیاریکردنی میکانیزمێک تاوەکو ڕێگەیەکی ئارام بۆ هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا زامن بکرێت.

بەقائی ئاماژەی بەوەش دا کە گەرووی هورمز بەهۆی جیاوازیی بۆچوونی نێوان ئێران و عومان دانەخراوە، بەڵکو هۆکارەکەی بۆ هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە، هۆشداریشی دا کە وڵاتانی تر دەتوانن ڕۆڵی بنیاتنەر یان وێرانکەر لەم پرۆسەیەدا بگێڕن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەقائی ئاماژەی بە هەوڵی وڵاتانی نێوەندگیر کرد بۆ ئەوەی ئەمریکا بگەڕێتەوە و پابەندی بڕگەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتن بێت، هاوکات ئاماژەی بە هێرشە درۆنییەکەی ئۆکرانیا بۆ سەر کەشتییەکی ئێرانی کرد و رایگەیاند کە هێرشەکە بەمەبەست بووە و داوای لە سەرکردەکانی ئۆکرانیا کرد ژیرانەتر مامەڵە بکەن.
لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرەڕای نکۆڵیکردنی تاران، ئێستا لەسەر داوای ئێران و بە پشتیوانیی وڵاتانی قەتەر، ئیمارات و سعودیە لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە دانوستاندندان. ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە دوایین دەرفەتە لە بەرامبەر ئێراندا تاوەکو ئیمزا لەسەر بەڵگەنامەیەکی باش بکات چونکە ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی باش بەڕێوە دەچن و ئێرانییەکان نەیانویستووە بەر کەوتنی سەربازی ببنەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، تواناکانی ئەتۆمیی ئێرانیان تێکشکاندووە و سەرجەم سەرکردەکانی ناوچەکەش هاوڕان لەسەر پێدانی ئەم دوا دەرفەتە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە باس لە دووبارە کردنەوەی تەواوەتیی گەرووی هورمز دەکەن تا سبەی و قۆناغی دووەمی پلانەکەیان بێبەشکردنی ئێران دەبێت لە هەر توانایەکی ئەتۆمی، هەڵوێستێک کە بە وتەی خۆی هەرگیز نەیگۆڕیوە.
لە لایەکی دیکەوە و لە درێژەی کاردانەوەکاندا، موحسین ڕەزایی راوێژکاری سەربازیی ڕابەری باڵای ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە تەواوی ئامادە بووە سێ ناوچەی ئۆکرانیا بۆردومان بکات، بەڵام دوای ئەوەی ئۆکرانییەکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە هێرشەکە بە هەڵە بووە، وەڵامەکەیان ڕاگرتووە بۆ لێکۆڵینەوە، سەرەڕای ئەوەش جەختی کردەوە کە ئۆکرانیا لە هەموو بارودۆخێکدا دەبێت باجی ئەو هێرشە بدات.
ڕەزایی سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی دا و ڕایگەیاند کە ئەگەر گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەردەوام بێت، کەشتی و هێزەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی مەترسی و زیانی گەورە دەبنەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێت ئەمریکا هەڵسوکەوتی خۆی بگۆڕێت، چونکە تاران چاوپۆشی لەو دۆخە ناکات و هەرگیز ڕێگە نادات ڕێڕەوێکی تر بەناو گەرووی هورمزدا بکرێتەوە.
-
دەیەیەک بەسەر بێدەنگکردنی پێنووسێکدا تێپەڕی؛ ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن
|
-
میلیشیاكان چۆن و بۆچی كۆگاى سوپاى عێراقیان كردووهته ئامانج؟
|
-
چرای سەوزی پەرلەمانی تورکیا بۆ 'یاسای چوارچێوە'؛ گواستنەوەی ئۆجەلان بۆ شوێنی نوێ و گۆڕانکاری لە پرۆسەکەدا
|
-
لەنێوان هیوای گەڕانەوە و ئاڵۆزیدا؛بۆچی لە سهرێكانێ هێرشکرایە سەر یەکەم کاروانی ئاوارە کوردەکان؟
|
-
قائانى بۆچى له بهغداد بوو؟
|
-
پەرلەمانی تورکیا یاسای چوارچێوە دەخاتە دەنگدانەوە؛ ململانێی ئەنقەرە و قەندیل لەسەر ئازادیی ئۆجالان و ناسنامەی کورد
|
-
ڕێککەوتنی سەربازیی تورکیا، سعودیە و پاکستان لە مەککە؛ بەربەستێک لە بەرامبەر نەخشەی نوێی ئەمریکا و ئیسرائیل
|
-
کێشەکانی کۆڕەک تیلیکۆم و دەستەی راگەیاندن؛ لە ڕاگیرانی خزمەتگوزارییەوە تا دەستبەسەرداگرتنی سامانەکان
|
-
عێراق بۆ رزگاربوون لە هورمز؛ دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت هەمەجۆر دەکات
|
|
|
|