2026-08-09
639 جار خوێنراوەتەوە
تەڵەی میدیایی ئێران؛ راستیی ئەو ڤیدیۆیەی بەناوی "دەرکەوتنی نوێی" موجتەبا خامنەیی بڵاوکرایەوە
ئاژانسی میهر ڤیدیۆیەکی پێنج مانگ پێش ئێستای وەک "دەرکەوتنی نوێی" ڕێبەری نوێی ئێران بڵاودەکاتەوە
لە کاتێکدا لە دوای هەڵبژاردنی وەک ڕێبەری نوێی ئێران لە ئاداری ئەمساڵدا، موجتەبا خامنەیی لە هیچ کەناڵێکی فەرمییەوە دەرنەکەوتووە؛ ئاژانسی نیمچە فەرمیی "میهر" ڤیدیۆیەکی ١٣ چرکەیی بڵاوکردەوە و بە "دەرکەوتنی نوێ بۆ یەکەمجار" وەسفی کرد.
بەڵام بەدواداچوونەکان دەریانخست کە ئەم ڤیدیۆیە ڕێککەوتەکەی بۆ پێنج مانگ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە و دروستکردنی ئەو فەوزا میدیاییە تەنیا دووبارەبوونەوەی تەڵەی زانیاریی ناڕاستی دەزگا هەواڵگریی و ڕاگەیاندنەکانی تارانە.

ڤیدیۆیەکی ١٣ چرکەیی و بانگەشەی ناڕاست
لەم دوو ڕۆژەدا، ئاژانسی نیمچە فەرمیی "میهر"ی ئێرانی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ١٣ چرکەیی موجتەبا خامنەیی بڵاوکردەوە و لە پێناسەکەیدا نووسی: (بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە بۆ یەکەمجار). لە گرتەکەدا خامنەیی بە دانیشتوویی لە نێوان ژمارەیەک لە خوێندکارانی حەوزەی عیلمیدا دەردەکەوێت و وا نیشان دەدرێت کە خەریکی وانەی زانستە ئایینییەکان بێت، بێ ئەوەی ئاژانسەکە هیچ ئاماژەیەکی کاتی یان شوێنی تۆمارکردنەکە ئاشکرا بکات.
٢بەدواداچوون و بڕینەوەی ڕاستییەکان (Fact-Checking)
بەکارهێنانی ئەم گرتەیە وەک نوێ، فێڵێکی ڕوونی میدیاییە چونکە بەدواداچوونەکان ئەم ڕاستییانەیان درکاندووە:
ڤیدیۆکە هی پێنج مانگ پێش ئێستایە: ئەم گرتەیە لە ٢٠ـی ئاداری ئەمساڵ (مانگی سێ) بەشێک لە میدیاکانی ئێران و دواتریش دەزگا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە. بەمەش ڕێککەوتی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە لانیکەم بۆ پێنج مانگ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە و بە هیچ جۆرێک پەیوەندی بە ڕۆژانی دواییەوە نییە.
دووبارەبوونەوەی هەمان دیمەن: ئەمە یەکەمجار نییە، بەڵکو میدیای ئێرانی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زیاتر لە سێ جار ئەم تۆمارەی لە بۆنەی جیاوازدا بەکاربهێناوەتەوە.

دوای کۆچی باوکی؛ ڕێبەری نوێ لە کوێیە؟
دوای ئەوەی لە بەیانیی ٢٨ـی شوباتی ئەمساڵدا، فڕۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئامانجێکیان لە ناوخۆی ئێران پێکا و لە ئەنجامدا عەلی خامنەیی و چەندین سەرکردەی باڵای سەربازی کوژران، ئاشکرا بوو کە موجتەبا خامنەییش لەو هێرشەدا بریندار بووە.
لە ٩ـی ئاداری ئەمساڵدا، ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران موجتەبا خامنەییان وەک ڕێبەری نوێی وڵات هەڵبژارد. لەو ڕێککەوتەوە تا ئێستا هیچ گرتەیەکی نوێی دەنگی یان ڤیدیۆیی لە کەناڵە فەرمییەکانی ڕێبەر یان میدیای فەرمیی ئێرانەوە بڵاونەکراوەتەوە.
سەرجەم دەرکەوتنەکانی موجتەبا تەنیا لە ڕێگەی پەیامی نووسراوەوە بوون، هەموو ئەو تۆمارە دەنگی و ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، لەلایەن پەیج و ماڵپەڕە ناڕەسمییەکانەوە بوون، نەک کەناڵە ڕەسمییەکان.
تەڵەی زانیاریی ناڕاست لە میدیای ئێراندا
بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆ پێنج مانگییە لەلایەن ئاژانسی "میهر"ەوە، نیشانەی باڵادەستیی سیاسەتی "دیزەبەدەرخۆنەکردن" و دروستکردنی ناەرۆکی فەیك نیوز (Fake News)ـە لە میدیاکانی ئێراندا، کە ڕووبەرێکی بەرفراوانیان بۆ زانیاریی ناڕاست تەرخانکردووە؛ بەمەش باوڕکردن بە دەنگوباسی خێرای ئەم سەرچاوانە، خوێنەر ڕاستەوخۆ دەخاتە تەڵەی میدیاییەوە.
-
دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد
|
-
وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟
|
-
مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان
|
-
لە لێدوانێکەوە بۆ دادگا؛ دانپێدانانەکەی هادی عامری کەیسێکی نوێ لەسەر سەرکوتکارییەکانی تشرین دەکاتەوە
|
-
کێشمەکێش لەسەر هەڵمەتی دژی گەندەڵی؛ ڕەوتی سەدر هۆشداری دەداتە نەیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
|
-
کەجەکە هۆشداری لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە قەندیل دەدات؛ "دەوڵەتی تورکیاش باش دەزانێت کامپنشینی قبووڵ ناکەین"
|
-
شەڕی هورمز دەپەڕێتەوە هەرێمی کوردستان؛ هاوپەیمانان ۱۰ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر دەخەنە خوارەوە
|
-
"سێ کاتژمێر خوێندن نییە بە زمانی دایک"؛ ناڕەزایەتییەکان دژی مەرسوومی ژمارە ١٣ی حکومەتی سوریا هەڵدەکشێن
|
-
لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران؛ بۆچی ئەمریكا ناتوانێت كۆتایی بە جەنگەكان بهێنێت؟
|
|
|
|