2026-08-11 255 جار خوێنراوەتەوە

لەنێوان هیوای گەڕانەوە و ئاڵۆزیدا؛بۆچی لە سه‌رێكانێ هێرشکرایە سەر یەکەم کاروانی ئاوارە کوردەکان؟

دوێنێ لە دوای گەیشتنی یەکەم کاروانی ئاوارە کوردەکانی سەرێکانێ بۆ زێدی خۆیان، کە لە ٤١٢ بنەماڵە پێکهاتبوون، ئاڵۆزی و گرژی لە ناوچەکە سەریهەڵدا و هێرشکرایە سەر هەندێک لە خێزانە گەڕاوەکان. ئەم ڕووداوە کاردانەوەی توندی هێزە ئەمنییەکان و فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە)ی لێکەوتەوە و بانگەوازی خێرا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی هاوڵاتیان درا.

گەڕانەوەیەک بە ئاڵۆزی دەستی پێکرد

پاش زنجیرەیەک کۆبوونەوە و هەماهەنگی لەنێوان کۆمیتەی کۆچبەرانی سەرێکانێ، پارێزگاری حسەکە و بەرپرسانی حکومەتی سوریا بە مەبەستی زامنکردنی گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکان، ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی یەکەم کاروانی کۆچبەران کرا. بەڵام لەگەڵ گەیشتنەوەیان بۆ سەرێکانێ، لەلایەن بەشێک لەو عەرەبە هاوردانەی لە ماڵی دانیشتووە ڕەسەنەکاندا نیشتەجێ ببوون، هێرشکرایە سەریان. بەپێی دیمەنە تۆمارکراوەکان، گروپە چەکدارەکان دەستدرێژییان کردووەتە سەر خێزانەکان و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکاندوون.

ڕوونکردنەوەی هێزەکانی ئاسایش

 لە بەرامبەر ئەم ڕووداوەدا، فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حسەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دروستبوونی ناکۆکییەکە لەنێوان گەڕاوەکان و ئەوانەی ئێستا لە ماڵەکانیاندا دەژین ڕوویداوە و هێزەکانیان دەستبەجێ دەستوەردانیان کردووە بۆ هێورکردنەوەی شەرەکە.

ئاسایشی حسەکە ڕەتیشی کردەوە کە خێزانە ئاوارەکانی غوێران یان حەسەکە دەستوەردانیان کردبێت بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی خێزانەکان، جەختی کردەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چوارچێوەی یاسا و بۆ دەستەبەرکردنی مافی گەڕاوەکان و پاراستنی سەلامەتیی سەرجەم هاوڵاتیان مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکە دەکەن.

بانگەوازی ناڕەزایەتی و هەڵوێستی مەزڵوم عەبدی

 لە لایەکی ترەوە، کۆمیتەی کۆچبەرانی سەرێکانێ بۆ شەرمەزارکردنی ئەم هێرشانە، بانگەوازی ئاراستەی خەڵکی حسەکە و قامیشلۆ کرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و ڕژانە سەر شەقامەکان، تا لێپرسینەوە لە هێرشبەران بکرێت و ئاسایشی گەڕاوەکان بپارێزرێت.

هاوكات، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە ڕێگەی سەکۆی "ئێکس"ەوە جەختی لە سەرکۆنەکردنی توندی ئەو دەستدرێژییانە کردەوە. عەبدی ڕایگەیاند:"تێدەگەین لە پەرچەکرداری تووڕەیی شەقامی کوردی بەرامبەر بەم دەستدرێژییە، لە هەمان کاتدا داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە دان بەخۆیاندا بگرن و بەدوای هیچ کردەوەیەکی نابەرپرسانەدا نەکەون و دامەزراوە مەدەنی و ئەمنییەکانمان بپارێزن."

لە کۆتاییدا فەرماندەی گشتیی هەسەدە دووپاتی کردەوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی ئاوارە مەدەنییەکان و لێپێچینەوە لە هەر کەسێک کە تێوەگلانی لە دەستدرێژییەکاندا بسەلمێندرێت، بە جۆرێک کە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزرێت.

 

  • دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد

  • وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟

  • مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان

  • لە لێدوانێکەوە بۆ دادگا؛ دانپێدانانەکەی هادی عامری کەیسێکی نوێ لەسەر سەرکوتکارییەکانی تشرین دەکاتەوە

  • کێشمەکێش لەسەر هەڵمەتی دژی گەندەڵی؛ ڕەوتی سەدر هۆشداری دەداتە نەیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق

  • کەجەکە هۆشداری لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە قەندیل دەدات؛ "دەوڵەتی تورکیاش باش دەزانێت کامپنشینی قبووڵ ناکەین"

  • شەڕی هورمز دەپەڕێتەوە هەرێمی کوردستان؛ هاوپەیمانان ۱۰ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر دەخەنە خوارەوە

  • "سێ کاتژمێر خوێندن نییە بە زمانی دایک"؛ ناڕەزایەتییەکان دژی مەرسوومی ژمارە ١٣ی حکومەتی سوریا هەڵدەکشێن

  • لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران؛ بۆچی ئەمریكا ناتوانێت كۆتایی بە جەنگەكان بهێنێت؟

سەرەکی