2026-08-31
185 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسی نوسینگەکەی جومەیلی ملیاران دینار و ملیۆنان دۆلاری بە گەندەڵی کۆکردووەتەوە
بەڕێوەبەری نوسینگەکەی عەدنان جومەیلی بریکاری پێشووی وەزیری نەوتی عێراق، حەوت ملیار دینار و پێنج ملیۆن و نیو دۆلاری پێگیراوە، هەروەها ٣٥ موڵکی بەناوەوە بووە.ئاماری کۆی دەستگیرکراوان و پارەی دەستبەسەرداگیراویش ئاشکرا دەکرێت.
بە وتەی دادگای ناوەندیی دژ بە تاوانی گەندەڵیی لە عێراق ژمارەیەکی زۆر موڵک و ماڵ و ئۆتۆمبێل و پارە دەستیبەسەردا گیراوە، کە دەگەرێتەوە بۆ تۆمەتباری ڕاگیراو عەلا حەسەن خەڵەف بەرپرسی نوسینگەی تۆمەتبار عەدنان جومەیلی کە پێشتر بریکاری وەزیری نەوت بووە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان حەوت ملیار دینار وپێنج ملیۆن و نیو دۆلار و ٣٥ موڵکی بازرگانیی و شەش ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە.

پێشتر دادگای ناوەندیی دژ بە تاوانی گەندەڵیی لە عێراق، ڕایگەیاندبوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ٢٠ ملیۆن دۆلار و ٣٤٠ هەزار دۆلار و ٢٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی، جگە لە ٦٠ کیلۆ زێڕ و حەوت ئۆتۆمبێل، لەسەر دۆسیەی عەدنان جومەیلی دەستیان بەسەرداگیراوە.
دۆسیەکەی عەدنان جومەیلی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەر، کاتێک ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتاری عێراق لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەبەیان دەستگیرکراون، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەم پرۆسەیەی دەکرد.

پێش دوو رۆژ حکومەتی عێراق رایگەیاند، دەستیان بەسەر موڵک و پارەی پەرلەمانتاران عالیە نوسەیف و موسەنا سامەڕائیدا گرتووە لەگەڵ ١٠ بەرپرسی تر، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی دژ بە گەندەڵی دەستیپێکردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە دەستەی نەزاهە پێشتر ڕایگەیاندووە سزای زیندانی بەسەر پەرلەمانتار تەڵاڵ زەوبەعی و عەلی مەعارج بەهادلی وبریکاری وەزیری نەوت بۆ دابەشکردندا گیراوە.
بە وتەی دەستەی نەزاهە، تەنها ئەو پارەیەی تەڵاڵ زەوبەعی کە دەستیبەسەردا گیراوە زیاتر لە ٣٥ ملیار دیناربووە، ئەمە جگە لەو موڵک و ماڵەی هەیبووە، بۆیە دادگا پێبژاردنی نزیکەی ٧٠ ملیار دیناری بەسەردا سەپاندووە، جگە لە حوکمی حەوت ساڵ زیندانیکردن، بۆ عەلی مەعارج بریکاری وەزارەتی نەوت و پێبژاردنی ٥٣ ملیار دینار.

ئەم سزایانە لە کاتێکدان، پێشتر دەستبەسەرداگرتنی موڵکی ١٢ بەرپرس لە کۆی ٤٧ بەرپرس ڕاگەیەندراوە، کە هەڵمەتی بەرەبەیان گرتوونیەتیەوە و دەستگیرکراون، کە بە سەرپەرشتی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو دەستیپێکرد، کە بە گەورەترین هەڵمەتی دژە گەندەڵی لە دوای ٢٠٠٣ لە عێراق دادەنرێت.
بە وتەی حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق، تا ئێستا لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەبەیانی دژە گەندەڵی زیاتر لە ترلیۆنێک و ٣٥٩ ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێنراونەتەوە، جگە لەوەی زیاتر لە ٢٦ هەزار هەواڵ لەسەر گەندەڵی دراون بە دەستەی نەزاهە.

-
دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد
|
-
وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟
|
-
مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان
|
-
لە لێدوانێکەوە بۆ دادگا؛ دانپێدانانەکەی هادی عامری کەیسێکی نوێ لەسەر سەرکوتکارییەکانی تشرین دەکاتەوە
|
-
کێشمەکێش لەسەر هەڵمەتی دژی گەندەڵی؛ ڕەوتی سەدر هۆشداری دەداتە نەیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
|
-
کەجەکە هۆشداری لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە قەندیل دەدات؛ "دەوڵەتی تورکیاش باش دەزانێت کامپنشینی قبووڵ ناکەین"
|
-
شەڕی هورمز دەپەڕێتەوە هەرێمی کوردستان؛ هاوپەیمانان ۱۰ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر دەخەنە خوارەوە
|
-
"سێ کاتژمێر خوێندن نییە بە زمانی دایک"؛ ناڕەزایەتییەکان دژی مەرسوومی ژمارە ١٣ی حکومەتی سوریا هەڵدەکشێن
|
-
لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران؛ بۆچی ئەمریكا ناتوانێت كۆتایی بە جەنگەكان بهێنێت؟
|
|
|
|