2026-09-01
212 جار خوێنراوەتەوە
لە نێوان پلانی جەنگ و ئاشتیدا؛ تاران و واشنتن لە بەرامبە بژارە قورسەکاندان
لە کاتێکدا گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران پێ دەنێنە قۆناغێکی مەترسیدارەوە، ڕاڕایی و گوتاری دژبەیەک لە ناوەندی بڕیاردانی هەردوو وڵاتدا بڕیاری سیاسی و سەربازی ئاڵۆز کردووە.

پزیشکیان داوای ئاشتی دەکات و پەرلەمانتارانی تاران هەڕەشەی جەنگی ئابووری دەکەن
لە لایەکەوە، دەسەڵاتدارانی تاران لە نێوان ناردنی پەیامی دیپلۆماسی و داواکاری بۆ توندکردنەوەی ئاڵۆزییەکان دابەشبوون. مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ ناریندرا مۆدی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە پەراوێزی لوتکەی شانگهای لە قیرغیزستان ڕایگەیاند، تاران ئامادەیە پابەندی ئاگربەست بێت ئەگەر واشنتن بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنەکەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو. پزیشکیان جەختی کردەوە: "بەردەوامبوونی جەنگ نە لە بەرژەوەندیی ئێمەدایە و نە لە بەرژەوەندیی ناوچەکەشدا، و چارەسەری کێشەکان تەنیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەبێت."
بەپێچەوانەی ئەم گوتارە، حەمید ڕەزا بابایی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵوێستێکی توندی ئاشکرا کرد و داوای کرد هێرش بکرێتە سەر هەموو وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بابایی ئاماژەی بەوە کرد بۆ شکاندنی ئابڵوقەی سەر ئێران پێویستە گەمارۆی ئابووری بەسەر ئەمریکادا بسەپێندرێت—پێشنیارێک کە دەری دەخات لە ناوخۆی تاراندا درز و جیاوازیی قووڵ لە شێوازی بەڕێوەبردنی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا هەیە.

ستراتیژی "دروێنەکردنی گژوگیا"؛ سێنتکۆم و ترەمپ لە گەرووی هورمز
لە واشنتنیش، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە نێوان بژارەی هێورکردنەوە و بەرفراوانکردنی هێرشە سەربازییەکاندا لە شڵەژاندایە. بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی "ئاکسیۆس"، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە پشتیوانی پیت هێگسێت، وەزیری جەنگ، پلانێکی سەربازییان ئامادە کردووە و ڕادەستی کۆشکی سپییان کردووە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرشی بەردەوام و سنووردار لە گەرووی هورمز بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.

بەرپرسێکی ئەمریکی ئەم ستراتیژەی بە "دروێنەکردنی بەردەوامی گژوگیا" وەسف کردووە، کە ئامانج لێی ڕێگری کردنە لە ئێران بۆ دووبارە بونیادنانەوەی سیستمی ڕادار و توانستە مووشەکییەکانی، بەتایبەت دوای ئەوەی تاران مووشەکێکی دژەئاسمانی بەرامبەر فڕۆکەیەکی F-35ی ئەمریکی تەقاند.
هەرچەندە کۆشکی سپی پێشتر لە بەرفراوانبوونی جەنگ دوودڵ بوو، بەڵام لێدانی سەکۆ مووشەکییەکانی ئێران لە دوورگەی لارک و هێرشە مووشەکییەکانی تاران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن، وایکردووە ترەمپ نزیك ببێتەوە لە بەخشینی مۆڵەتی فەرمی بۆ دەستپێکردنی ئەم هێرشە سەربازییانە تا ئاسایشی کەشتیوانی و هەناردەی نەوت بە تەواوی کۆنترۆڵ بکات.
-
دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد
|
-
وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟
|
-
مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان
|
-
لە لێدوانێکەوە بۆ دادگا؛ دانپێدانانەکەی هادی عامری کەیسێکی نوێ لەسەر سەرکوتکارییەکانی تشرین دەکاتەوە
|
-
کێشمەکێش لەسەر هەڵمەتی دژی گەندەڵی؛ ڕەوتی سەدر هۆشداری دەداتە نەیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
|
-
کەجەکە هۆشداری لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە قەندیل دەدات؛ "دەوڵەتی تورکیاش باش دەزانێت کامپنشینی قبووڵ ناکەین"
|
-
شەڕی هورمز دەپەڕێتەوە هەرێمی کوردستان؛ هاوپەیمانان ۱۰ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر دەخەنە خوارەوە
|
-
"سێ کاتژمێر خوێندن نییە بە زمانی دایک"؛ ناڕەزایەتییەکان دژی مەرسوومی ژمارە ١٣ی حکومەتی سوریا هەڵدەکشێن
|
-
لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران؛ بۆچی ئەمریكا ناتوانێت كۆتایی بە جەنگەكان بهێنێت؟
|
|
|
|