2026-09-01
252 جار خوێنراوەتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی و زەیدی لەسەر یەکلاییکردنەوەی تەواوکاریی کابینەی حکومەت و ناردنی کاندیدەکان بۆ پەرلەمان ڕێککەوتن
تەواوکردنی کابینەکەی زەیدی و لێکەوتەکانی جەنگ لەسەر ئابووری؛ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی لە ۲۹۲ـەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بە ئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە نووسینگەی هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر لە بەغداد، پرسی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و بارودۆخی ئابووری و یاسادانانی وڵاتی تاوتوێ کرد.
ناردنی ناوی کاندیدەکان بۆ پەرلەمان و یەکلاییکردنەوەی ٩ پۆستی بەتاڵ
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا گفتوگۆکان بۆ یەکلاییکردنەوەی پێکهاتەی وەزاریی حکومەتەکەی کۆتایییان پێدێت و هەفتەی داهاتوو بە فەرمی ناوی کاندیدەکان ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێن بە مەبەستی دەنگدان و متمانەبەخشین پێیان.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، هەوڵەکان بۆ پڕکردنەوەی ٩ پۆستی بەتاڵی وەزاری چڕکراونەتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لە ١٤ـی ئایاری ئەمساڵدا، تەنیا دەنگ لەسەر ١٤ کاندیدی کابینەکەی زەیدی درا، لە کاتێکدا ٤ کاندیدیان لە دەنگداندا ڕەتکرانەوە و متمانەیان وەرنەگرت، و ٥ وەزارەتی دیکەش کاندیدیان نەخرابووە دەنگدانەوە.

کێشەی جێگرەکانی سەرۆکوەزیران و تێبینییەکانی مالیکی
هاوکات لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی ناوی کاندیدەکان، موشرق فرێجی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ئاشکرای کرد کە تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر ناوی کاندیدەکان و دیاریکردنی جێگرانی سەرۆکوەزیران نەکراوە و دانوستانەکان بەردەوامن. بەپێی وتەی فرێجی، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بەهۆی قەیرانی داراییەوە دانانی پۆستی جێگری بۆ سەرۆکوەزیران ڕەتکردووەتەوە.
لێکەوتەکانی جەنگ لە گەرووی هورمز و یاسا لەپێشینەکان
تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، تەرخانکرا بۆ پێداچوونەوەی ورد بە دۆخی دارایی و ئابووریی عێراق لە ژێر ڕۆشنایی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە و پەککەوتنی جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر داهاتەکان و بازاڕەکانی عێراق دروستکردووە.
لە ڕووی یاسادانانیشەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیان لەسەر گرنگیی پەلەکردن لە پەسەندکردنی ئەو پڕۆژەیاسا گرنگ و بەپەلانە کردەوە کە لە پەرلەماندا ماونەتەوە، لە سەرووی هەموویانەوە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی و یاسای حەشدی شەعبی، تاوەکو کارەکانی حکومەت لە ڕووی دارایی، ئەمنی و یاساییەوە ڕێکبخرێنەوە.
-
دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد
|
-
وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟
|
-
مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان
|
-
لە لێدوانێکەوە بۆ دادگا؛ دانپێدانانەکەی هادی عامری کەیسێکی نوێ لەسەر سەرکوتکارییەکانی تشرین دەکاتەوە
|
-
کێشمەکێش لەسەر هەڵمەتی دژی گەندەڵی؛ ڕەوتی سەدر هۆشداری دەداتە نەیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
|
-
کەجەکە هۆشداری لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە قەندیل دەدات؛ "دەوڵەتی تورکیاش باش دەزانێت کامپنشینی قبووڵ ناکەین"
|
-
شەڕی هورمز دەپەڕێتەوە هەرێمی کوردستان؛ هاوپەیمانان ۱۰ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر دەخەنە خوارەوە
|
-
"سێ کاتژمێر خوێندن نییە بە زمانی دایک"؛ ناڕەزایەتییەکان دژی مەرسوومی ژمارە ١٣ی حکومەتی سوریا هەڵدەکشێن
|
-
لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران؛ بۆچی ئەمریكا ناتوانێت كۆتایی بە جەنگەكان بهێنێت؟
|
|
|
|