2026-09-30
246 جار خوێنراوەتەوە
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: توانای ئێران بۆ په‌كخستنى جووڵه‌ی نه‌وت ڕۆژ به ڕۆژ كه‌مترده‌بێته‌وه
به‌پێی ڕاپۆرتێكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئێران ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ كه‌متر ده‌توانێت هاتووچۆی نه‌وت له گه‌رووی هورمز په‌كبخات. به‌و مانایه‌ى ئێران ئه‌و "كارته" له‌ده‌ست ده‌دات كه پێشتر بۆ فشارخستنه سه‌ر ئه‌مریكا به‌كاریده‌هێنا.
ئاژانسه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، توانای ئێران بۆ تێكدانی هاتووچۆی نه‌وت له گه‌رووی هورمز و به‌كارهێنانی وه‌كو ئامرازی فشار له دانوستانه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه و له‌ناوچوونه، هاوكات مه‌ترسیی ئه‌وه زیاد ده‌كات كه تاران بۆ به‌هێزكردنی دۆخی خۆی، ڕوو له توندوتیژیی زیاتری سه‌ربازی بكات.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لاوازبوونی ئێران له كاتێكدا ڕووده‌دات كه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا و به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی كه‌نداو، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سوپای پاسداران و لادان لێیان، شاره‌زاییان زیاتر بووه، له ئه‌نجامدا، كه‌شتییه‌كان زیاتر ده‌توانن له گه‌رووه‌كه تێپه‌ڕن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێران به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه، هیچ ڕێگایه‌كی جێگره‌وه‌ی نییه بۆ لادان له گه‌رووه‌كه. ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی كه تازه باركراوه، له پشت گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مریكا له ده‌روازه‌ی كه‌نداودا ماوه‌ته‌وه و ناتوانێت به‌ره‌و ده‌ره‌وه بڕوات. به‌پێی خه‌مڵاندنی شیكه‌ره‌وان، كامیۆنه‌كانى ئێران به ڕێگاى وشكایى، ده‌توانن ڕۆژانه 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بگوازنه‌وه، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی بچووك و كه‌مه به‌راورد به نزیكه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل كه پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگ، ڕۆژانه هه‌نارده ده‌كرا.
هاوكات، بڕی نه‌وتی خاوی ئێران كه پێشتر له‌سه‌ر نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری گه‌مارۆ باركراوه، له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولى ئه‌مساڵ بڕه‌كه له 29ملیۆن به‌رمیله‌وه كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ نزیكی 15 ملیۆن به‌رمیل.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 27ی ئه‌یلول سكۆت بێسێنت، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی راگه‌یاند،له‌وانه‌یه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا، ئێران كۆتا بارهه‌ڵگره‌كانی نه‌وتی خۆیان بۆ چین بگوازنه‌وه و پاشان چیتر هیچیان نامێنێت.

به‌پێی داتاكانی كۆمپانیای كیپله‌ر، ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه له ڕێگای گه‌رووی هورمز و ڕێگا جێگره‌وه‌كانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، هه‌تا هه‌فته‌ی ڕابردوو 80% به‌راورد به پێش جه‌نگ دابه‌زیون.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شه‌وه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی به‌رهه‌مهێنه‌ره گه‌وره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌وانه سعودیه، عێراق، ئیمارات و وڵاتانی تر، كه‌له ڕێگای هورمز و ڕێگا جێگره‌وه‌كانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، گه‌یشتووه‌ته نزیكی 13 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا. ئه‌مه به‌رزترین ڕێژه‌یه له‌مانگی شوباته‌وه،له‌كاتێكدا پێش جه‌نگ نزیكی 19 ملیۆن به‌رمیل بوو له ڕۆژێكدا.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشكراشیكردووه، ئه‌م بارودۆخه هانده‌رێكی مه‌ترسیداریش دروست ده‌كات. به كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتیی ئێران و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا جێگره‌وه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه، له‌وانه‌یه تاران هێرشی دووباره وه‌ك باشترین ئامرازی ماوه بۆ جێبه‌جێكردنی فشار ببینێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسیی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا زیاد بكات.
-
پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات
|
-
دۆخی ئەمنی لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان؛ لەنێوان هەوڵەکانی بەغدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و نیگەرانییەکانی هەرێم
|
-
دەستوور، هەڵبژاردن و ئەمریکا؛ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەستراوەتەوە بە ئاڵوگۆڕە هەرێمییەکانەوە
|
-
لە دیداری مێری چۆن نیگەرانییە ئابوورییەکان پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا باس کران؟
|
-
کورد بە مەرج پشتیوانی ئەردۆغان دەکات خۆی کاندید بکاتەوە
|
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەتوانین بە 24 کاتژمێر حکومەت پێکهێنین و دەرفەتێکی زێرین لەبەردەم کورددایە
|
-
قەرەیلان مەرجەکانی چەکدانانی گەریلا و ئازادکردنی ئۆجەلان بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات
|
-
شەڕی قاچاخچێتی نەوت و گەرووی هورمز: هەڕەشە توندەکانی ئێران و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا
|
-
دوای ڕۆیشتنی هێزە بیانییەکان؛ چیرۆکی سەروەریی عێراق بە کوێ دەگات؟
|
|
|
|