×

2024-10-05 437 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هەفتەی ڕابردوو و لە سەرەتای ئۆپراسیۆنی زەمینییانەوە لە لوبنان نزیکەی 250 چەکداری حیزبوڵایان کوشتووە کە 21 کەسیان سەرکردەی حیزبوڵا بوون.

سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "زیاتر لە دوو هەزار ئامانجی سەربازیی حیزبوڵا هێرشی کراوەتەسەر کە خۆی لە باڵەخانەی سەربازی و کۆگای چەک و سەکۆ موشەکییەکانی حیزبوڵای گرتووەتەوە".

لەلایەکی دیکەوە، حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاندووە، تۆپخانەکانیان هێزێکی ئیسرائیلی لە ناوچەیەکی سنووریی لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج، کە لە هەوڵی پێشڕەویدا بوون ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنە زەمینییەدا دێت کە لە سەرەتای هەفتەی ڕابردووەوە سوپای ئیسرائیل لە لوبنان دەستیپێکردووە.

  • ترەمپ پەیامێك بۆ سودانی دەنێرێت

  • ئێسك و پاشماوەی جلوبەرگ؛ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشوری سوریا دۆزرایەوە

  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش سەردانەكەی بۆ دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كردووە

  • تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینى بۆردومانکرد

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

  • فڕۆكەخانەی بن گوریۆن لەلایەن حوسییەکان موشەک باران کرا

سەرەکی