×

خالید مەشعەل بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس لە دەوحە و لە ساڵی 2017 قسە بۆ چەند کەسێک دەکات
2024-11-09 182 جار خوێنراوەتەوە

قەتەر پشتیكردووەتە حەماس؟

ناوەندی هەواڵ

قەتەر لەسەر داوای ئەمریكا پشتیكردە حەماس و داوای لەو بزوتنەوەیە كردووە نوێنەرایەتیەكەشی لە دەوحە دابخات.

سەرچاوەیەکی بەرپرس بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی ئەوەی ئاشكراكردووە: قەتەر وەک ناوبژیوانێکی سەرەکی بۆ ئاگربەست و ڕێککەوتنی غەززە کشایەوە و هۆشداریی دایە حەماس کە نووسینگەی دەوحە چیتر خزمەت بە ئامانجەکەی ناکات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر هەریەکە لە قەتەر، میسر و ئەمریکا نێوەندگیریان دەکرد بۆ  ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و  حەماس، تەنیا توانییان بۆ جارێک ئاگربەست لە نێوان هەردوو لا ڕابگەیەنن.

قەتەر ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی ئاگادار کردووەتەوە، تا نەگەنە دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێک، ئەوان ناتوانن بەردەوام بن لە نێوەندگیری، ئەوەشیان وتووە " نوسینگەی سیاسی حەماس چیتر خزمەت بە ئامانجەکەیان ناكات".

بەڵام  بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس ئاشكرایكردووە ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن قەتەر ڕازی بووە بە دەرکردنی بەرپرسانی حەماس لە دەوحە ''بێ بنەما و تاكتیكین و تەنها فشارن".

 

  • دۆخەكە دەگۆڕێت؛ ئیسرائیل چۆن لە ڕووداوەكانی سوریا دەڕوانێت؟

  • هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ڕووداوەكانی سوریا

  • دواین گۆڕانكارییەكانی شەڕی سوریا

  • ڕوسیا و ئێران پشتیوانی خۆیان بۆ سوریا دووپاتكردەوە

  • حوسێن سەلامی: ئیسرائیل هاوكاری گروپەكان بۆ هێرش كردنە سەر سوریا دەكات

  • ئاگربه‌ست له‌ لوبنان شكێندرا؛ له‌یه‌ككاتدا بۆردومان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌ و جوڵه‌ى سیاسى هه‌یه‌

  • شەرقلئەوسەت: فەرەنسا دەبێتە چەتری پاراستنی نەتانیاهۆ و گالانت

  • مەکگۆرک لە سعودیەوە گفتوگۆی ئاگربەستی غەززە دەكات

  • وردەكاری ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لە ئیجە

سەرەکی