×

2024-11-22 114 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی عێراق: ناهێڵین گروپە چەکدارەکان خاکەکەمان بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل بەکاربهێنن

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانەوە، وڵاتەکە ڕوبەڕوی هەڕەشەی جددی ئیسرائیل دەبێتەوە، دەشڵێت: هەموو هەوڵێکی سەربازی و دیپلۆماسی دەدەن بۆ سنوردارکردنی ئەو گروپانە.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای پەرەسەندنی سەربازی ئەم دواییەی ناوچەکە، عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەمنی جدی دەبێتەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بۆیە هەوڵدەدەن ڕووبەڕووی هێرشە چاوەڕوانکراوەکان بۆەسەر خاکی وڵاتەکە ببنەوە.

وتیشی: عێراق پێویستی بە ڕێوشوێنی بەهێزە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و رێگریکردن لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان.

باسم عەوادی ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەتی عێراق دەیەوێت کۆنتڕۆڵی ئەو گروپە چەکدارانە بکەن کە هەوڵدەدەن خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل بەکاربهێنن، بۆئەو مەبەستەش هەمو رێوشوێنێکی دیپلۆماسی و سەربازی پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەری خاکی عێراق.

وتەبێژی حکومەتی عێراق دەشڵێت: لەرێگەی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی ناوچەکە کە پاڵپشتییان دەکەن، هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی گروپە چەکدارەکان دەدەین.

  • عێراق و هەرێم یاسایەكی هاوبەش بۆ هاتوچۆ دەردەكەن

  • بەرپرسێکى سەربازى عێراق: تورکیا ڕووبەڕووی شەڕی پارتیزانی دەبێتەوە و رێژەى کوژرانى سەربازەکانى دەشارێتەوە

  • عێراق: پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلمان پێگەیشتووە و جەنگمان ناوێت

  • رێککەوتنێکى نهێنى بۆ دورخستنەوەى سودانى دەکرێت

  • حکومەتی عێراق: ناهێڵین گروپە چەکدارەکان خاکەکەمان بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل بەکاربهێنن

  • لیژنەی ئەمنی پەرلەمان: عێراق هێڵی سوورە و هێزە ئەمنییەكانمان ئامادەن بەرگریی لێبكەن

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

سەرەکی