×

2024-11-22 147 جار خوێنراوەتەوە

هەڵوێستی ئێران لەبارەى یاداشتى دەستگیرکردنى نەتانیاهوو

ناوەندی هەواڵ

 فەرماندەى سوپاى پاسدارانى ئێران ڕایگەیاند "یاداشتەکەى دادگاى نێودەوڵەتیى تاوانەکان دەرهەق بە بنیامین نەتانیاهوو و یوئاڤ گالانت، وەزیرى پێشووى بەرگریى ئیسرائیل، کۆتایى و مەرگى سیاسیى ئیسرائیلە".

لە میانەى پێشکەشکردنى وتارێکدا کە تەلەفزیۆنى فەرمى ئێران پەخشى کرد، حسێن سەلامى، فەرماندەى سوپاى پاسداران ئاماژەى بەوەکرد "یاداشتەکە بەواتاى کۆتایى و مەرگى سیاسیى قەوارەى زایۆنیزمە و لە ئێستادا قەوارەى زایۆنیزم لە گۆشەگیرییەکى سیاسیدا دەژى".

ڕۆژی پێنجشەممە، بە تۆمەتى ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی لە ماوەی 8ی تشرینی یەکەمی 2023 تاوەکو 20ی ئایاری 2024، دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان لە لاهای فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەکە لە بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یوئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل دەرکرد.

دادگاکە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و بەبارمتەگرتنى هاوڵاتییانی مەدەنی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ محەمەد زەیف، بەرپرسی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسیش دەرکرد.

  • بەرپرسیکی ئیسرائیلی هۆکاری دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ ئاشکرا دەکات

  • ترەمپ هەڕەشە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات

  • ئەمریکا: هەزاران سەربازی کۆریای باکوور بەشداریی جەنگی ئۆکرانیا دەکەن

  • هەڵوێستی ئێران لەبارەى یاداشتى دەستگیرکردنى نەتانیاهوو

  • ئێران پایته‌ختى وڵاتەکەی ده‌گوازێته‌وه‌

  • ڕوسیا موشەكە مەترسیدارەكەی بەكارهێنا

  • دادگای تاوانی نێودەوڵەتی یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ دەرکرد

  • ئەمریکا بڕیاری دا کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوام بێت

  • ده‌یانى لێكوشتوون؛ ئیسرائیل له‌ ناوه‌ڕاستى سوریا گروپه‌كانى نزیك له‌ ئێران ده‌كاته‌ ئامانج

سەرەکی