×

23   کاتژمێر پێش ئێستا 72 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجامی بەرایی: دانیشتوانی عیراق لە 46 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

ناوەندی هەواڵ

ڕێژەی بەرایی تۆماری دانیشووان لەپارێزگا جیاجیاكانی عیراق  و هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراو ژمارەی دانیشتوان گەیشتووەتە 45 ملیۆن و 870 هەزار كەس، پڕۆسەكەش بەردەوامەو پێشبینی دەكرێت ژمارەكە 46 ملیۆن كەس تێپەڕێنێت.  

لیژنەی باڵای سەرپەرشتی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، ڕێژەی سەرژمێریی لەتەواوی پارێزگاكانی عیراق و هەرێم تا سەعات 11:30 دەقیقەی شەوی ڕابردوو 21ی 11ی 2024ی بڵاوكردەوە، كە بەرزترین ڕێژەی تۆماركردن لەپارێزگاكانی (نەینەواو دیالەو واست و سەڵاحەدین) بووە.

 سەبارەت بەشارەكانی كوردستان، لەكەركوك ڕێژەكە گەیشتووەتە 97.74% و سلێمانی 94.76% و هەولێر 96.31% و دهۆك 95.25%. 

ئاژانسی هەواڵی العراقیە بڵاویكردەوە، بە گوێرەی سەرژمێرییەكە ژمارەی دانیشتووانی عیراق تا ئەم ساتە 45 ملیۆن و 870 هەزار كەسە، ژمارەی ڕەگەزی مێ 25 ملیۆن و 560 هەزار كەسە و ژمارەی رەگەزی نێر 20 ملیۆن و 310 هەزار كەسە.

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك شەوی ڕابردوو لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "كە لەناو شاری كەركوك ڕێژەی تۆماركردنی دانیشتووان 100%ی تەواو كردووە".

دوای نزیكەی 40 ساڵ، ڕۆژی 20_11_2024 پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكردو تا ئەمڕۆ 22_11_2024، پڕۆسەكە بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێم تا سەعات 12:00 شەوی 21ی 11ی 2024، ڕاگەیەنراوەو هاووڵاتیان پابەندكران لەكاتی سەردانیكردنی بژمێرەكان بۆ ماڵەكانیان ئامادەییان هەبێت و وەڵامی پرسیارەكانیان بدەنەوە، بەڵام ئەمڕۆ كە سێیەم ڕۆژی سەرژمێرییە قەدەغەی هاتوچۆ لە ناو سەنتەری پارێزگاكان هەڵگیرا، بەڵام پڕۆسەكە بەردەوام بێت.

  • ڕوسیا گەڕانەوەی 26 منداڵی داعشی لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند

  • کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات

  • لەبەرژەوەندى مامۆستایانى وانەبێژ بڕیارێک دەرکرا

  • پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی قەیووم پێشکەشی پەرلەمانى تورکیا کرا

  • ئەنجامی بەرایی: دانیشتوانی عیراق لە 46 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

  • مەحمود مەشهەدانی: ناوچەکە لەبەردەم جەنگێکی گەورەدایە

  • بی بی سی: تورکیا کارەبا و ئاوی ملیۆنێک کەسی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕیوە

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

سەرەکی