×

20   کاتژمێر پێش ئێستا 104 جار خوێنراوەتەوە

پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی قەیووم پێشکەشی پەرلەمانى تورکیا کرا

ناوەندی هەواڵ

چوار فراکسیۆنی پەرلەمانی تورکیا پرۆژەیاسایەکیان لەبارەی قەیووم پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و لەپڕۆژەکەیاندا ڕایانگەیاندووە: قەیووم پێچەوانەی دەستووری تورکیایە و پێویستە هەڵبوەشێندرێتەوە.

ئەو چوار فراکسیۆنەی پرۆژەیاساکەیان پێشکەشی پەرلەمان کردووە پێکهاتوون لە جەهەپە، دەم پارتی، ئیی پارتی و فراکسیۆنی هاوبەشی پارتی ئایندە و سەعادەت.

جیا لە ئەندامانی ئەو چوار فراکسیۆنە، ئەندامانی پێنج حیزبی دیکەی تورکیا واژۆیان لەسەر پرۆژەیاسای کۆتاییهێنان بە قەیووم کردووە.

لە پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، یاسای تایبەت بە دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانییەکان و دانانی قەیووم لە جێگەیان، پێچەوانەی ماددەکانی یەک، پێنج، 123 و 127ى دەستووری تورکیایە.

گۆکهان ئایدن، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، دەڵێت، پشتگیریکردنی 10 حیزبی تورکیا لە پرۆژەیاسای کۆتاییهێنان بە قەیووم، "زۆر گرنگە" و ڕەخنەی لەو چوار حیزبەی دیکە گرت، کە پێکهێنەری هاوپەیمانی جمهورن و پشتیوانیی لە پرۆژەیاساکە ناکەن.

  • کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات

  • لەبەرژەوەندى مامۆستایانى وانەبێژ بڕیارێک دەرکرا

  • پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی قەیووم پێشکەشی پەرلەمانى تورکیا کرا

  • ئەنجامی بەرایی: دانیشتوانی عیراق لە 46 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

  • مەحمود مەشهەدانی: ناوچەکە لەبەردەم جەنگێکی گەورەدایە

  • بی بی سی: تورکیا کارەبا و ئاوی ملیۆنێک کەسی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕیوە

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

سەرەکی