×

4   کاتژمێر پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا: هەزاران سەربازی کۆریای باکوور بەشداریی جەنگی ئۆکرانیا دەکەن

ناوەندی هەواڵ

وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، بەمەبەستى بەشداریکردن لە جەنگى ئۆکرانیا  بە هەزاران سەربازی کۆریای باکوور هێنراونەتە بەرەکانی جەنگ و بەمووانە یەشدارى جەنگ دەکەن.

تاقیکردنەوەی موشەکێکی نوێی بالیستی لەلایەن رووسیاوە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیاش داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە، رێگە نەدەن رووسیا جەنگەکە فراوانتر بکات.

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، هەرچەندە راپۆرتێکی لەو جۆرەمان بەدەست نەگەیشتووە کە سەربازانى کۆریاى باکوور بەشدارییان لە شەڕدا کردبێت، بەڵام زیاتر لە 10 هەزار سەربازی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کۆرسکن.

دەشڵێت، ئەو سەربازانە تێکەڵی هێزەکانی رووسیا کراون و راهێنانیشیان پێکراوە، بەوپێیەش کە تێکەڵی هێزەکانی رووسیا کراون هەمان بەرگی ئەوان دەپۆشن، پێشبینی دەکەین بەمزووانە بچنە ناو شەڕەکەوە.

 

  • بەرپرسیکی ئیسرائیلی هۆکاری دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ ئاشکرا دەکات

  • ترەمپ هەڕەشە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات

  • ئەمریکا: هەزاران سەربازی کۆریای باکوور بەشداریی جەنگی ئۆکرانیا دەکەن

  • هەڵوێستی ئێران لەبارەى یاداشتى دەستگیرکردنى نەتانیاهوو

  • ئێران پایته‌ختى وڵاتەکەی ده‌گوازێته‌وه‌

  • ڕوسیا موشەكە مەترسیدارەكەی بەكارهێنا

  • دادگای تاوانی نێودەوڵەتی یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ دەرکرد

  • ئەمریکا بڕیاری دا کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوام بێت

  • ده‌یانى لێكوشتوون؛ ئیسرائیل له‌ ناوه‌ڕاستى سوریا گروپه‌كانى نزیك له‌ ئێران ده‌كاته‌ ئامانج

سەرەکی