×

4   کاتژمێر پێش ئێستا 204 جار خوێنراوەتەوە

وادەى ناردنى مووچەى مانگى 10 راگەیەندرا

ناوەندی هەواڵ

جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتودا مووچەى مانگى 10ى فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن بەغداوە خەرجدەکرێت.

نزیکەى 50 ڕۆژە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هیچ مووچەیەكیان پێنەدراوە، بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش چەندین جار باسیان لەوەكردووە كە كێشەی مووچە چارەسەركراوە و مووچە دابەش دەكرێت بەڵام ئەو وادەیەی ئەوان چەندین جار باسیان كردووە تێپەڕیوە و هێشتا مووچە نەگەیشتووە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23-11-2024، ‌ ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە،  لەدوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

پێشتریش  ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە (پشكى پارتى) له‌ڕێگه‌ى میدیاى نزیك له‌حزبه‌كه‌یه‌وه‌ ئاماژەى بەوەکرد، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و فەرمانی بەتەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵی کردوە بەزوترینکات ئەو موچەیە ڕەوانەبکات.

  • وادەى ناردنى مووچەى مانگى 10 راگەیەندرا

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

سەرەکی