×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلمان پێگەیشتووە و جەنگمان ناوێت

ناوەندی هەواڵ

جێگری سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکرایدەکات، پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلیان لە هەندێک لایەنەوە بەدەست گەیشتووە، سەرباری هەموو شتێکیش، ئەوان وەک عێراق جەنگ ناخوازن.

فواد حسێن، لەکاتی بەرێوەچوونى کۆڕبەندی مێپس بۆ ئاشتى و سەقامگیریی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک سازی کردبوو، وتى، پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلمان لە هەندێک لایەنەوە پێگەیشتووە، بەڵام وەڵاممان نەداونەتەوە.

دەشڵێت، یاسا بەرکارەکانى عێراق ڕێگرە لە ئاساییکردنەوەى هەر پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیل و ناتوانیین لەگەڵیان لە پەیوەندیدابین.

باسی لەوەشکرد،حکومەتەکەیان جەنگ ناخوازێت، چونکە عێراق سەرنجی لەسەر ئەوەیە جەنگ لە ووڵات دووربخاتەوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ناوچەکە دەکوڵێت و عێراقیش بەشێکە لە ناوچەکە، بۆیە مەترسییان لە بارودۆخەکە هەیە.

  • بەرپرسێکى سەربازى عێراق: تورکیا ڕووبەڕووی شەڕی پارتیزانی دەبێتەوە و رێژەى کوژرانى سەربازەکانى دەشارێتەوە

  • عێراق: پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلمان پێگەیشتووە و جەنگمان ناوێت

  • رێککەوتنێکى نهێنى بۆ دورخستنەوەى سودانى دەکرێت

  • حکومەتی عێراق: ناهێڵین گروپە چەکدارەکان خاکەکەمان بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل بەکاربهێنن

  • لیژنەی ئەمنی پەرلەمان: عێراق هێڵی سوورە و هێزە ئەمنییەكانمان ئامادەن بەرگریی لێبكەن

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

سەرەکی