×

4   کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنى کۆمسیاران کۆدەبێتەوە و لە کۆبونەوەکەشدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکرێت.

لە 20ى تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچوون ڕۆژى دواتر ئەنجامى بەرایی ڕاگەیەندرا، ژمارەیەک لە لیست و بەربژێرەکان ڕەخنەیان لە ئەنجامەکە هەبوو، بەڵام رۆژى 18ى تشرینی دووەمی 2024، دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن، سەرجەم تانەکانى لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان رەتکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 23-11-2024، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، سبەینێ وەک ئەنجومەنى کۆمسیاران کۆدەبینەوە و بە فەرمى ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان رادەگەیەنن.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە عێراق، بە دوو قۆناغ و لە رۆژانی 8 و 11ى تشرینی دووەمی 2024، وەڵامى 41 تانەی لایەنەکانى رەوانەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان کرد، کە 25 لە سلێمانی، 12 تانە لە هەولێر، سێ تانە لە دهۆک و یەک تانەش لە هەڵەبجە پێشکەشکرابوون.

  • ڕوسیا گەڕانەوەی 26 منداڵی داعشی لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند

  • کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات

  • لەبەرژەوەندى مامۆستایانى وانەبێژ بڕیارێک دەرکرا

  • پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی قەیووم پێشکەشی پەرلەمانى تورکیا کرا

  • ئەنجامی بەرایی: دانیشتوانی عیراق لە 46 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

  • مەحمود مەشهەدانی: ناوچەکە لەبەردەم جەنگێکی گەورەدایە

  • بی بی سی: تورکیا کارەبا و ئاوی ملیۆنێک کەسی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕیوە

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

سەرەکی