×

ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا
2   کاتژمێر پێش ئێستا 142 جار خوێنراوەتەوە

بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەرچوو

ناوەندی هەواڵ

لەگەڵ ئەوەی چەند ساڵێكە ئەو ئۆتۆمبێلانە بەبێ كێشە دەسوڕێنەوە، بەڵام ئاسایش نوسراوی بۆ بازگەكان كردووە تا سەری ساڵ ئۆتۆمبێلەكانی "شاهینە، مەلیكە" دەتوانن لەسەر شەقامەكان بن.
هەرچەندە چەند ساڵێكە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان كە بە (شاهینە و مەلیكە) ناسراون لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە و بەبێ كێشە دەسوڕانەوە، بەڵام ئاسایشی سلێمانی بەنوسراوێك بازگەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە تا سەری ساڵ دەتوانن بسوڕێنەوە.
بەپێی زانیارییەكان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی نوسراوێكی ئاڕاستەی بازگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردووە، داوای لێكردوون تا سەرەتای ساڵی نوێ رێگەدەدرێت ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا هاتووچۆ لەشەقامەكاندا بكەن، دوای ئەو وادەیە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان دەگیرێت.
لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 65 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا هەن كە بە (مەلیكە و شاهینە) ناسراون و زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین، بەشێكی زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەش مووس و بڕاوەن و هیچ مەرجێكی توندوتۆڵیییان تێدا نییە.
 

 

  • سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانیەكان وەڵامی توركیا دەداتەوە

  • بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەرچوو

  • كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگایەكی دیكەش دەكەونەكار

  • حەوت ئەندامی داعش دەستگیركران؛ پلانێكی تیرۆریستی لە كەركوك شكستیپێدەهێنرێت

  • ڕوسیا گەڕانەوەی 26 منداڵی داعشی لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند

  • کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات

  • لەبەرژەوەندى مامۆستایانى وانەبێژ بڕیارێک دەرکرا

  • پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی قەیووم پێشکەشی پەرلەمانى تورکیا کرا

  • ئەنجامی بەرایی: دانیشتوانی عیراق لە 46 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

سەرەکی