×

دیناری عێراقی
2   کاتژمێر پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی هەرێم پێشبینی بۆ مووچە دەكات

ناوەندی هەواڵ


لە نوێترین لێدواندا لەسەر مووچە، بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەم هەفتەیە پارەی مووچە دەگاتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێشبینی دەکەم ئەم هەفتەیە له بەغداوه پارەی مووچە بنێردرێت.
پێشتریش ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
پێشتریش ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو:"محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و فەرمانی بە تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی کردووە بە زووترین کات ئەو مووچەیە ڕەوانە بکات”.

 

  • حكومەتی هەرێم پێشبینی بۆ مووچە دەكات

  • وادەى ناردنى مووچەى مانگى 10 راگەیەندرا

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

سەرەکی