2024-11-30 344 جار خوێنراوەتەوە

کارنامەى یەکەم دانیشتنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکى دیوانى پەرلەمان، به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی یه‌كه‌می خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستانى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەتەمەنترین کاندیدی سەرکەوتوو بانگ دەکرێت بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنى دانیشتنەکە، هەروەها کاندیدە دەرچووەکانیش سوێندى یاسایى دەخۆن.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکی بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، کە ئەردەڵان محەمەد ،سەرۆکى دیوانى پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی یه‌كه‌می خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان کە ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2ى 12ى 2024 بەڕێوەدەچێت، دواى خوێندنەوەى دەقێکى قورئانى پیرۆز خولەکێک بۆ گیانى پاکى شەهیدانى کوردستان دەوەستن.

ڕوونیشکراوەتەوە، دواتر بانگهێشتى بەتەمەنترین کاندیدی سەرکەوتوو دەکرێت بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنى دانیشتنەکە، ئەوەش بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکى یەکەم دانیشتنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کاندیدە سەرکەوتووەکان بانگ دەکات بۆ سوێندخواردنى یاسایى، پاشان یەکەم دانیشتن بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان بەڕێوەدەبات و بەپێی زانیارییەکان دانیشتەکەی پەرلەمان کراوە دەبێت.

پێشتر، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێم ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 2ى 12ى 2024ى وەک ڕۆژى دانیشتنی یه‌كه‌می خولی شەشەمى په‌رله‌مانی كوردستان دیاریکرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بەپێی حكومی ماددەكانی (46، 47 و 48) لە یاسایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1ـی ساڵی 1992)ـی هەمواركراو و ماددەی دوی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی (یەكەم)ـی خولی پایزەی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی شەشەمی پەرلەمان لە كاتژمێر (11:00)ـی پێش نیوەڕۆ رۆی دوشەممە رێككەوتی (2024/12/2) بەم شێوە دەبێت؛
یەكەم: كردنەوەی دانیشتنەكە بەچەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز.

دوەم: یەك خولەك وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان.

سێیەم: بانگێشتكردنی بەتەمەنترین كاندیدی ئامادەبو، لەپاڵێوراوانی سەركەوتوی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن سەرۆكی دیوانی پەرلەمان بۆ سوێند خواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەكە، بەپێی حوكی بڕگەی (دوەم) و بڕگەی  (یەكەم)ی لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

چوارەم: سەرۆكی (یەكەم) دانیشتنی خولی شەشەم، كاندیدە هەڵبژێردراوەكان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستنان – عێراق بانگ دەكات بۆ سوێند خواردنی یاسایی، بەپێی حوكمی بڕگەی (دووەم)ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پاشان دانیشتنەكە لەلایەن سەرۆكی یەكەم دانیشتن بەپێی حوكمی ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەبات.

  • چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

  • ئێران وەڵامی ‌هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد

  • واشنتۆن پۆست: ئەو موشەکانەی ئەمڕۆ هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا چەند مانگێک لەمەوپێش ئاودیوی ئێران کراوە .

  • پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل

  • هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"

  • ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "

  • سەرەڕای نەبوونی متمانەی بانکی لە کۆتایی ئەم مانگەوە عێراق پاردەدانی کاش قەدەغە دەکات

  • دۆخی ئێستای عێراق لە ئارامی پێش گەردەلول دەچێت

  • ئیلۆن ماسک "ئێکس چات" وەک ڕکابەرێکی واتس ئەپ و تێلیگرام بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرەکی