سەردانی وەفدی پارتی بۆلای یەکێتی
2024-11-30 248 جار خوێنراوەتەوە

پارتی و یەكێتی: كۆبوونەوەكانمان بەردەوام دەبێت

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ شاندی پارتی لە سلێمانی لەگەڵ یەكێتی كۆبوەوە، لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كۆبوونەوەكان ئەرێنی بوون و بەردەوام دەبن.
شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانی لە دەباشان لە سلێمانی كرد و دوای كۆبوونەوەی نێوانیان، ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشی هەردوولا، كۆبوونەوەكە لە كەشێكی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە، "پێكەوە باسیان لە بابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كورستان كرد، هاوكات ئەگەر و ئامادەكارییەكانی چۆنییەتی كاركردنیان كرد كە بە بەشێوازێك كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بێت".
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "هەردوو شاندی دانوستاندنكاری پارتی و یەكێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بە كۆبوونەوەكانی نێوانیان و هەموو حیزب و لایەنە كوردستانییەكانی دیكەش".
سەبارەت بە دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی كوردستانیش كە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 2-12-2024 بەڕێوەبچێت، پارتی و یەكێتی هاوڕابوون لەبارەی گرنگیبوونی لێكتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە.

 

  • چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

  • ئێران وەڵامی ‌هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد

  • واشنتۆن پۆست: ئەو موشەکانەی ئەمڕۆ هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا چەند مانگێک لەمەوپێش ئاودیوی ئێران کراوە .

  • پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل

  • هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"

  • ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "

  • سەرەڕای نەبوونی متمانەی بانکی لە کۆتایی ئەم مانگەوە عێراق پاردەدانی کاش قەدەغە دەکات

  • دۆخی ئێستای عێراق لە ئارامی پێش گەردەلول دەچێت

  • ئیلۆن ماسک "ئێکس چات" وەک ڕکابەرێکی واتس ئەپ و تێلیگرام بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرەکی