2025-04-19 288 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارێک لە بارەى موچەى مانگى چوار دڵنیایى دەدات

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، بۆ لیستى موچەى مانگى چوار هیچ کێشەیەک دروستنابێت، ئەو کێشانەى لە لیستى موچەدا هەبوون چارەسەر کراون، بەڵام تائێستا لیستەکە لەلایەن وەزارەتى دارایى هەرێمەوە بۆ بەغدا نەنێردراوە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە ئیرادە میدیاى راگەیاند، تا ئێستا وەزارەتى دارایى هەرێم لیستى موچەى مانگى چوارى رادەستى بەغدا نەکردووە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا بنێردرێتن تا لیستەکەش نەنێردرێت نازانرێت وەزارەتى دارایى عێراق هیچ تێبینییەکیان لەسەر لیستەکە دەبیت یاخود نا.

وتیشى، ئەو لیستەى بۆ موچەى مانگى چوار دەنێردرێت هاوشێوەى لیستى موچەى مانگەکانى رابردوو دەبێت، ئەو تێبینیانەى کە هەبووە چارەسەر کراوە و چاوەڕوان ناکرێت ئەو لیستەى دەنێرێت کێشەیەکى ئەوتۆى بۆ دروستبکرێت، ئەو کێشانەى کەهەن تەنها تەکنیکین و سیاسى نین لەبەر ئەوە وەزارەتى دارى عێراق پێناچێت کیشەى لە ناردنى موچەى مانگى چوار هەبێت.

بەوتەى ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى  رادەستکردنى لە 50%  داهاتى نانەوتى مەرجى سەرەکى ناردنى شایستە داراییەکانى فەرمانبەرانى هەرێمە لەلایەن بەغداوە، ئەم پرسە بەیاسا رێکخراوە، دەبێت بڕە پارەیەک لە داهات رادەستى بەغدا بکرێت.

پێشتریش سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەیە و بەمەبەستى وربینى کردن بڕیارە ئەم هەفتەیە  لیستەکە بنێردرێت بۆ بەغداد .

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

  • سودانی وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم

  • وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرکرد

  • مووچه‌ى مانگى 10 له‌مه‌ترسیدایه‌.. ته‌یف سامى سێ داواكاریى هه‌یه‌

  • له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌درێت

سەرەکی