2025-04-24
419 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی و وەزیرى دەرەوەی فەرەنسا بۆچی لە هەولێر کۆبوونەوە؟
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو بۆ کوردان شەوێکی چارەنوس ساز و پڕ کۆبوونەوە ودیالۆگ بوو بەرپرسانی باڵای کورد لە هەولێر لەگەڵ یەکدی و نوێنەر و وەزارەتەکانی وەک وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە، هەمووان چاویان لەسەر ئەوە بوو کە ئاخۆ فەرەنسا چی دەڵێت و چۆن پاوپشتیەکانی بۆ کورد جارێکی دیکە دووپات دەکاتەوە
شەوی ڕابردوو ژان نوئێل بارو وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەر، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گستی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئیدارەی خۆسەر کۆبووەوە.
کوردان لەم سەری دنیا بۆ ئەو سەری دنیا چاویان لەوە بوو کەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ عەبدی کۆدەبنەوە، لە پڕ کۆتایی هاتنی دیدار و کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندرا و ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەشیان بە ڕوونی ئاشکرا کرا .
لە کۆبوونەوەکەدا و بە پێی لێدوانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ خۆی ووتی ئەوان وەک فەرەنسا هاتوون و مەبەستیانە کورد لە سوریای داهاتوو سەنگ و پێگەی خۆی هەبێت و دوودڵ نین لەو بڕیار و پاڵپشتیە .
بارۆ وتی کورد بە هێزەوە بەرەنگاری ئاستەنگەکانیان کردووە و زۆرتیرین شەهیدیان داوە لە پێسمەرگە و شەڕڤان لەبەرامبەر داعش وپێویستە سەنگیان وەک خۆی پارێزراوبێت لە سوریای داهاتوو.
وەزیری درەوەی فەرەنسا لە کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەکەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ووتی ئەوان وەک فەرەنسا دۆستی کوردن و لە ساڵی 1991یشدا بێ دوودڵی پێسنیاری بڕیاری 986یان کردووە بۆ پاراستنی کوردان و ئێستاش هەرئەوە دەکەن، هاوکات ئەوەی تائکید کردەوە کە دەبێ و پێویستیشە کوردان لەم قۆناغەدا بۆ خۆشیان یەکگروو بن و دەبڕاونەبن لەیەکتر و ئەوانیش پاوپشتی و هاوئاهەنگیان دەبن .
هەر شەوی ڕابردوو نێجیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە و چەندین تەوەریان تاوتوێ کرد، پرسی گۆڕانکاریەکانیان بۆ یەکدی ڕوونکردەوە.
ئیرادە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە زانیویەتی لە کۆبوونەوەکەیاندا ئەوە باس کراوە کە ئەگەر کورد لەم قۆناغەیدا یەکگرتوو بێت ئەوا چەسپاندنی سیستمی و فیدراڵی یان بەلانی کەمەوە داننان بە کورد و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا و جێگیرکردنی سەنگ و پێگەی کورد ئەوەندەی نەماوە و پەیوەستە بەیەکگرتووی و یەک ئامانجی گوتاری سیاسیە کوردیەکان بەو پێیەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا جیهان ئامادەیە بۆ پێشوازی کردن لەو گۆڕانکاریانەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن بە تایبەت جێگیرکردنی سەنگ و پێگەی کوردان وەک گەل و میللەتانی دیکەی ناوچەکە .
پێشتر فەرەنسا پشتگیری خۆی بۆ ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و دەسەڵاتی دیمەشق دەربڕیبوو کە لە 10 ئازاری رابردووا واژۆکرا ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەری سیاسی کە یەکگرتوویی سوریا و مافی هەموو پێکهاتەکانی دەستەبەر بکات.
لە سەرەتاى ئەمساڵیش مەسعود بارزانى و مەزڵوم عەبدى لە هەولێر کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکە باسمان لەو پرۆسەی گۆڕانکارییە کرد، کە سوریا پێیدا تێدەپەڕێت، هەردوولاشیان جەختمانکردەوە، دەبێت کورد بۆ ئەم قۆناغە یەکگرتوو بێت.
-
لهبارهى كهشى ئهمشهوهوه هۆشداریدهدرێت
|
-
سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە
|
-
سهرچاوهى هێرشهكهى دیمهشق ئاشكراكراو ئیسرائیلیش ڕوونكردنهوه دهدات
|
-
سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران داوای تووندتركردنى ياساى حیجاب دهكات
|
-
هاتووچۆی ههرێم شۆفێران ئاگاداردهكاتهوهو هۆشداریدهدات
|
-
سهركردهیهكى دیارى یهكێتیى: ههڵبژاردن تهواو كاتى گفتوگۆیه لهگهڵ پارتى
|
-
عێراق ڕوبهڕووى شڵهژانێكى قورسى دارایی دهبێتهوه
|
-
ئهگهرى ههیه ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان دووباره بكرێتهوهو پارتى هۆشداریدهدات
|
-
سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟
|
|
|
|