2025-09-02 14012 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریى نوێ گه‌یشت.. ڕێكه‌وتن نه‌كراو ئه‌مشه‌و شاندى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ولێر

به‌پێى چه‌ند زانیارییه‌ك، هه‌ولێرو به‌غدا نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن‌و هه‌ر ئه‌مشه‌ویش شاندى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌ولێر.

له‌زانیارییه‌كاندا هاتوه‌، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان شاندی حکومەتی هەرێم‌و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، باس لەدوو خاڵی ناکۆک کراوە کە تائێستا ڕێککەوتنی لەسەرنەکراوە، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شانده‌كه‌ى هەرێم هه‌ر ئەمشەو دەگەڕێتەوە هەولێر.

زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، کۆبونەوەكه‌ له‌نێوان شاندی حکومەتی هەرێم‌و وەزارەتی نەوتی عێراقدا لوه‌، هەردولا باسیان لەدوو خاڵی ناکۆک کردوە کە تائێستا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە.

ئه‌وه‌ى تائێستا زانراوه‌ ئه‌وه‌یه‌، حکومەتی هەرێم داوادەکات بۆ گواستنەوەی هەر بەرمیل نەوتێک لەکێڵگە نەوتییەکانەوە بۆ بۆریەکانی بەندەری جەیهان، بڕی یەک تا سێ دۆلار دیاریی بکرێت، بەڵام وەزارەتی نەوتی فیدراڵ ئامادەنییە ئەو بڕە پارەیە بدات.

شاندی هەرێمیش، داواکاری کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمیان بەوەزارەتی نەوتی فیدراڵ ڕاگەیاندوە، کە تێیدا کۆمپانیاکان داوای ڕێککەوتنێکی تۆکمە دەکەن کە هاوشێوەی گرێبەست دڵنیای بدات لەپێدانی 16 دۆلار بۆ تێچوی دەرهێنانی هەر بەرمیل نەوتێک بەبەردەوامی.

وەزارەتی نەوتی عێراقیش ئامادەیى نیشان نه‌داوه‌ بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنەکە کە دڵنیایی بەکۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم بدات، هەروەها ئەوکارە بەئەرکی وەزارەتە سامانە سروشتییەکان زانراوه‌.

شاندی هەرێم ئەمشەو دەگەڕێتەوە هەولێر، بۆ ئەوەی ئەنجامی کۆبونەوەکەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ ببەنە ناو کۆبونەوەی سبه‌ینێى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.

هه‌ر بەپێی زانیارییەکان، شاندی حکومەتی هەرێم دوای تەواوبونی کۆبونەوەی سبەینێى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، جارێکی دیکە شانده‌كه‌ دەگەڕێتەوە بەغدا.

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی کەمال محەممەد وەزیری سامانە سروشتییەکان‌و ئەندامێتی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران‌و ژمارەیەک بەرێوه‌بەری گشتیی، سەردانی بەغدایان کردو لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ کۆبوەوە.

  • دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد

  • وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟

  • مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان

  • لە لێدوانێکەوە بۆ دادگا؛ دانپێدانانەکەی هادی عامری کەیسێکی نوێ لەسەر سەرکوتکارییەکانی تشرین دەکاتەوە

  • کێشمەکێش لەسەر هەڵمەتی دژی گەندەڵی؛ ڕەوتی سەدر هۆشداری دەداتە نەیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق

  • کەجەکە هۆشداری لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە قەندیل دەدات؛ "دەوڵەتی تورکیاش باش دەزانێت کامپنشینی قبووڵ ناکەین"

  • شەڕی هورمز دەپەڕێتەوە هەرێمی کوردستان؛ هاوپەیمانان ۱۰ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر دەخەنە خوارەوە

  • "سێ کاتژمێر خوێندن نییە بە زمانی دایک"؛ ناڕەزایەتییەکان دژی مەرسوومی ژمارە ١٣ی حکومەتی سوریا هەڵدەکشێن

  • لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران؛ بۆچی ئەمریكا ناتوانێت كۆتایی بە جەنگەكان بهێنێت؟

سەرەکی