2025-09-06 2357 جار خوێنراوەتەوە

كۆبونه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بەگوێرەی لێدوانەکانی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لەڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەڤییەنا، بڕیارە لەهەیینی داهاتوو ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم‌و بەرپرسانی ئێران لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران بۆ جاری سێیەم کۆببنەوە.

ڕەزا نەجەفی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لەڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەڤییەنا ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی 12ی ئەیلولی 2025، بەرپرسانی وڵاتەکەیی‌و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەپایتەختی نەمسا گفتوگۆ بۆ دیاریکردنی "شێوازێکی نوێی هاوکاری" لەنێوانیان دەکەن.

نەجەفی ئاماژەی بەوەداوە، شاندی هەردولا لەسەر ئاستی پسپۆڕانی تەکنیکی دەبێت.

پێشتر، محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاندبوو، تائێستا دوو کۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کردوەو سێیەمیش لەداهاتویەکی نزیکدا بەڕێوەدەچێت، ڕەخنەی لەئاژانسەکەش گرت کە لەژێر کاریگەریی وڵاتانی زلهێزی ڕۆژئاوادا کاردەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاروایە ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کۆدەبنەوەو بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران سەرەکیترین تەوەری کۆبونەوەکانی دەبێت.

پێنجشەممە 28ی ئابی 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بەپشتبەستن بەچەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، هەریەکە لەوڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، میکانیزمی سناپ باکیان لەدژی ئێران چالاککرد.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەدا، هەرسێ وڵاتەکە داوا لەئێران دەکەن، لەماوەی 30 ڕۆژ پابەندبونی خۆی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی پیشانبدات.

هەماهەنگییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم‌و ئێران
ڕۆژی چوارشەممە، 25ی حوزەیرانی 2025، دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، پەرلەمانی وڵاتەکە بەزۆرینەی دەنگ، پڕۆژەیاسای کۆتاییهێنان بەهەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەسەندکرد.

هەروەها پێشتر ڕۆژنامەی 'کەیهان'ی نزیک لەڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردبوەوە کە تێیدا ڕافایل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەسیخوڕی بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار کردبوو و داوای دەستگیرکردن‌و دادگاییکردنی کردبوو.

چوارشەممەی ڕابردوو 27ی ئابی 2025، ڕافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA)، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی 'فۆکس نیوز'ی ئەمریکی ڕایگەیاند، یەکەم تیمی پشکنینیان گەیشتونەتە ئێران بۆ سەردانیکردنی وێستگە ئەتۆمییەکان، ئەمەش دوای شەڕی 12 ڕۆژە.

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی