2025-09-06 8451 جار خوێنراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رى سۆمۆ: هەموو ڕێکارێکی هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێممان گرتوەتەبەر

بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ رایگەیاند، سۆمۆ، وەزارەتى نەوت و سامانە سرووشتییەکان هەموو رێکارێکیان لەبارەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم گرتوەتەبەرو ڕادەستکردنى پەیوەستە بەکۆمپانیاکانى نەوت، هەروەها لەبارەى داواکارىی ئەو کۆمپانیایانە وتى:"هیچ داواکارییەک لەسەروی یاساوە نابێت".
 
عەلی نه‌زار بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، کۆمپانیاکەیی‌و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ‌و وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، هەموو ڕێکارێکیان لەبارەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم گرتوەتەبەر لەگەڵ ئەو میکانیزمانەى بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەو هەموارەکانی دانراون.
 
لەپەراوێزى کۆڕبەندى نێودەوڵەتىی بەغدا بۆ وزە عەلى نەزار به‌ڕۆژنامه‌وانانى ڕاگه‌یاند، "دەکرا ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر هەناردە دەستپێبکاتەوە، ئێستاش ئێمە گەشبینین بەم ڕێککەوتن‌و میکانیزمانە؛ بەپشتیوانیی خودا دەبنە هۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەهەرێمى کوردستانەوە، چونکە ئەوە لەبەرژەوەندیی هەموو عێراقدایە، لەبەرژەوەندیی داهاتی دارایی وڵات‌و پێگەی وڵاتدایە، وەک هەناردەکاری نەوت بۆ ناوچەکەو بازاڕی ئەوروپا".
 
بەگوێرەى ئەو لێکتێگەیشتنەى نێوان بەغداو هەولێر کە لە 17ى تەمموز لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پەسندکرا، پێویستە ڕۆژانە هەرێم 230 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەناردە ڕادەستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکات، ئەو هەنگاوە یەکێکە لەمەرجەکانى ناردنى موچە بۆ هەرێمى کوردستان.
 
دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت لەسەر کۆمپانیاکانى نەوت وەستاوە کە داواى گەرەنتى خەرجکردنى ئەو 16 دۆلارە دەکەن کە بڕیارە بۆ بەرهەمهێنان‌و گواستنەوەى هەر بەرمیلێک نەوت پێیاندەدرێت.
 
سه‌باره‌ت به‌داواکاریی کۆمپانیاکانى نەوت، عەلی نەزار جه‌ختیكرده‌وه‌، "باسی داواکارییەکان ناکەم، ئەو ڕێککەوتن‌و میکانیزمانەی باسمکردن، کۆتایی هەموو داوکارییەکانە، بۆیە هیچ داواکارییەک لەسەروی یاساوە نابێت، ئەوەی کە هەیە یاسایە، ئەو میکانیزمانەشی هەن، لەبەرژەوەندیی هەموان دانراون، سەرەتا لەبەرژەوەندیی عێراق دانراون، هەروەها لەبەرژەوەندیی دانەوەی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان لەڕێگەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم دانراون، ئەوەش وەک پابەندبونێکی  نێوان خۆیان‌و کۆمپانیاکان".
 
لەبارەى ڕادەستکردنى نەوت بۆ هەناردەکردنەوەى، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ وتى:"ئەوە پەیوەستە بەلایەنى بەرهەمهێنەر کە کۆمپانیاکانن".

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی