2025-09-07
6540 جار خوێنراوەتەوە
رەشنوسى رێككەوتنێكى بێ ناوەرۆكى هەرێم و بەغدا ئاشكرادەكرێت
پاش ئەوەى لە هەفتەى رابردودا بەردەوام لیژنەكانى نێوان بەغدا و هەرێم لە كۆبونەوەدابون و محەممەد شەییاع سودانى سەرۆكوەزیرانى عێراقیش ماوەى هەفتەیەكى بە هەردو شاندى هەرێم و لایەنى بەغدا دابو بۆ رێككەوتن، بڕیاروایە ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجامی كۆبونەوەكان بە راپۆرتێك بدرێت بە سودانى.
بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، میدیاى پارتى وایدەبینێت كە ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانى بڕیار لە ناردنی موچە دەدات و نایەوێت كێشەكان ئاڵۆزتر بكرێن، هاوكات بەپێی زانیارییەكان سودانی بە لێكتێگەیشتنەكەی هەردولا رازی بوەو بڕیاری لەسەردەدات، بەڵام ئەوەى رون و ئاشكرایە ئەوەیە ئەگەرچى لەبەردەم هەڵبژاردنەكانى داهاتوى عێراقداین و سەرۆكوەزیران دەیەوێت بۆ خولى داهاتو پشتگیریى كورد بەدەستبهێنێت، بەڵام مەحاڵە بەو لێكتێگەیشتنەى بڕیاریان لەسەرداوە؛ موچە بنێردرێت؛ چونكە هەمو ئەو چارەسەرە بێ ناوەرۆكانە بەنجێكى كاتین بۆ ئازارى فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێم.
بەپێى زانیارى بەدەستگەیشتو به ئیرادە، دواى زنجیرەیەك كۆبونەوەى شاندەكانى هەردولا، رەشنوسى رێككەوتنێكى بێ ناوەرۆك ئامادەكراوەو تا رادەیەك هەردولا مەبدەئیەن لەسەرى رێككەوتون و هەر ئەمرۆ به راپۆرتێك دەدرێتە سودانى و ئەویش لە كۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیران بڕیارى لەسەردەدات.
بەپێى رەشنوسى رێككەوتنەكە، هەردولا لەسەر ئەوە رێككەوتون كە بڕى 50%ى تەنها ئەو باجانە بدرێتە بەغدا كە حكومەتى ناوەند وەك باج و رسومات لە شارەكانى ترى عێراقیش وەريدەگرێت، واتا ئەو باج و خەراج و زەریبەو رسوماتە زۆرەى كە لە هەرێم هەیە و لە بەغدا نییە بۆ حكومەتى هەرێم خۆى دەبێت؛ كە زۆرینەیان بە بڕیارى قەرەقۆشى و نایاسایى بەسەر خەڵك دا سەپێنراون.
هەرێم بەم هەنگاوەى بەشێوەی فێڵكردن لە بەغدا، خۆى دەدزێتەوە لە پێدانى زۆرینەى ئەو باجانەى كە بەبێ یاسا بەسەر خەڵكى هەرێم دا سەپاندویەتى.
لەلایەكى ترەوە ئەگەرچى بەغدا پێشتر داواى هەمو داهاتە نانەوتییەكانى دەكرد، بەڵام حكومەتى هەرێم ئەوەى بە توندى رەتكردۆتەوەو بە حكومەتى بەغداى وتوە: دەبێت وەك شارەكانى ترى ناوەڕاست و باشورى عێراق حیساب بۆ شارەكانى هەرێم بكەیت و هەمان باج و رسومات وەربگریت.
هەر بەگوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە، هەرێم ئامادە نییە تاوەكو تەنانەت دواى ئەنجامى هەڵبژاردنەكانیش یەك قەترە نەوتى هەرێم لە رێى سۆمۆوە بفرۆشێت و چاوەڕێى ئەنجامى داهاتوى سیاسى عێراق و دەرئەنجامى ململانێ و ناكۆكییەكانى نێوان ئیسرائیل و ئێران دەكات و دواتریش دەیەوێت دەرچەیەكى یاسایى بدۆزێتەوە بۆ سەربەخۆ هەناردەكردنەوەى نەوت لەرێگەى خۆیەوە.
-
بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند
|
-
سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان
|
-
توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە
|
-
ناوی ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
|
-
تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا
|
-
کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت
|
-
سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد
|
-
حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین
|
-
حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت
|
|
|
|