2025-10-07 8549 جار خوێنراوەتەوە

چه‌كدارانى شه‌رع كوژراوو برینداریان هه‌یه‌و شه‌ڕڤانانى كورد به‌توندى ڕوبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه‌

هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هەسەدە) لەبارەی هێرشی چەکدارانی شەرع بۆ سه‌ر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ هێزێكى هه‌سه‌ده‌ له‌حه‌له‌ب بوونى نییه‌و ئێمه‌ش هێرشمان نه‌كردووه‌"، ئاسایشى كوردیش له‌گه‌ڕه‌كه‌ كوردیه‌كانى حه‌له‌ب جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى سه‌خت هه‌یه‌و به‌توندى ڕووبه‌ڕوى چه‌كداره‌كانى شه‌رع ده‌بینه‌وه‌".

هەسەدە له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌ڵامى میدیاى فه‌رمیى سوریاى داوه‌ته‌وه‌و ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه‌، هیچ شه‌ڕڤانێكى هه‌سه‌ده‌ له‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ كوردیه‌دا بوونیان هه‌بێت، ده‌شڵێت، "هێزەکانمان لەحەلەب نین‌و هیچ هێرشێکیشمان ئەنجامنەداوە".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "ئەوەی ڕوودەدات دەرەنجامی دەستدرێژییەکانی چەکدارانی دیمەشقە، چونكه‌ هێزەکانی دیمەشق گەمارۆی خەڵکی سڤیلیان داوەو ڕێگریی لەهاوکاریی دەکەن، هه‌روه‌ها بەتانک‌و درۆن هێرشدەکەنەسەر ماڵی هاوڵاتیان، هه‌ربۆیه‌ خەڵک‌و هێزە ئەمنییەکان ناچاربوون بەرگریی لەخۆیان بکەن".

هۆشداریشده‌دات‌و ده‌ڵێت، "حکومەتی دیمەشق بەرپرسیاری ڕاستەوخۆی خوێنی هاوڵاتیانە، داواکارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپەلە ئەم گەمارۆیە بشکێنێت".

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ هێزه‌كانى ئاسایش كه‌ پارێزگارى له‌دوو گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كه‌ى حه‌له‌ب ده‌كه‌ن ڕایگه‌یاند، "هێزەکانمان وه‌ڵامێكى توندى په‌لامارى چه‌كداره‌كانى شه‌رعى داوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سێ لاوه‌ هێرشیان ده‌ستپێكردووه‌".

ئاسایش ده‌ڵێت، "چه‌كداره‌كانى شه‌رع له‌سێ لاوه‌ (جەلاو خاڵی پشکنینی جەزیرەو میحوەری نەخۆشخانەی یۆنان) هێرشیانكرده‌سه‌ر هێزه‌كانمان، به‌هۆیه‌وه‌ پێکدادانی سه‌خت ڕوویداو توانییمان په‌لاماره‌كان تێكبشكێنین، لەهەمانکاتدا لەدەوروبەری بازنەی لیرەمۆن‌و شیحان پێکدادان دەستیپێکردەوەو تائێستاش بەردەوامن، ئەمەش دۆخی ئەمنی ناوچەکەی خراپترکردووە".

ده‌شڵێت:"تائێستا هێرشه‌كان به‌دژوارى بۆسه‌ر كورد له‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام ئێمه‌ش وه‌ك ئاسایش وه‌ڵامێكى توندیان ده‌ده‌ینه‌وه‌و به‌ڵێنمانداوه‌ به‌خوێنى خۆمان، ڕێگه‌ نه‌ده‌ین هیچ هێزێك پێ بنێته‌ ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌وه‌".

میدیاى فه‌رمى سوریا ئاشكرایكردووه‌، چه‌كدارێكى سه‌ر به‌حكومه‌تى دیمه‌شق كوژراوه‌و سیانى دیكه‌ش بریندارن‌و برینه‌كانیان قورسه‌.

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی