2025-10-07 6875 جار خوێنراوەتەوە

باخچەلى: با كۆمیسیۆنى پەرلەمان روبەڕو لەگەڵ ئاپۆ كۆببێتەوە

 

 دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی توركیا " مەهەپە" لە کۆبونەوەیەكدا لەگەڵ فراكسیۆنى حزبەكەى ئاماژەى بەوەداوە كە پێویستە كۆمیسیۆنى پەرلەمان روبەڕو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى زیندانیكراوى كورد دابنیشن.

باخچەلى لەو كۆبونەوەیەدا ئەوەى رونكردۆتەوە كە دەبێت کۆمەڵێک لە ئەندامانى ئەندامی کۆمیسیۆنى پەرلەمان بۆ کۆبونەوەی ڕوبەڕو؛ بچنە ئیمرالى و پەیامەكان لە دیدى ئاپۆوە وەك خۆى وەربگیرێن و لەگەڵ خەڵكیشدا هاوبەشیى پێبكەن.

ناوبراو لە درێژەى وتەكانى دا لەنێو كۆبونەوەكەى فراكسیۆنى مەهەپە، هێماى بۆ ئەوەشكرد كە حزبەكەى پابەندبونى بە بانگەوازەكەى عەبدوڵا ئۆجەلانەوە دوپاتدەكاتەوەو ئەوەشى خستەڕو كە بانگەوازی پابەندکەری ئەوان؛ هەمان بانگەوازی 27ى شوباتی ئیمرالییە.

سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی توركیا؛ نوێکردنەوەی بانگەوازەكەو سەرلەنوێ ئەپدەیت كردنەوەى بە وردەكاریى و زانیارى زیاترەوە بەپێویست زانى و وتیشى: دەبێتە هۆى پێشكەوتنێكى سودبەخش بۆ هەموان.

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

سەرەکی