2025-10-07 3999 جار خوێنراوەتەوە

سودانى له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ بڕیاریدا

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

به‌پێى هه‌واڵێكى میدیای پارتی كه‌ لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، ئەمڕۆ سێشەممە، سێ وەزیرە کوردەکەی حکومەتی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەو نوسراوەکەی حکومەتی هەرێمیان لەبارەی خەرجکردنی موچەوە تاووتوێکردووه‌.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە بەخەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی موچەخۆران‌و دڵنیاییداوە کە تاوه‌کو کۆتایی ئەم هەفتەیە پارەکە خەرجدەکەن.

ئه‌مڕۆ 7ى 10ى 2025و تائێستا مووچه‌خۆرانى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى 7یان وه‌رگرتووه‌، ترسیان هه‌یه‌ له‌فه‌وتان‌و نه‌دانى مووچه‌كانى دیكه‌یان.

  • له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

  • سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كه‌ى دیمه‌شق ئاشكراكراو ئیسرائیلیش ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران داوای تووندتركردنى ياساى حیجاب ده‌كات

  • هاتووچۆی هه‌رێم شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌و هۆشداریده‌دات

  • سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى یه‌كێتیى: هه‌ڵبژاردن ته‌واو كاتى گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ پارتى

  • عێراق ڕوبه‌ڕووى شڵه‌ژانێكى قورسى دارایی ده‌بێته‌وه‌

  • ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووباره‌ بكرێته‌وه‌و پارتى هۆشداریده‌دات

  • سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟

سەرەکی